فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر - ڕه‌زای خوای لێبێت - ناسینی عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر – ڕه‌زای خوای لێبێت - عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یری كوڕی عه‌ووام - ڕه‌زای خوای لێبێت – له ساڵی 23 كۆچی له‌مه‌دینه له‌دایك بووه له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی كوڕی عه‌ففان – ڕه‌زای خوای لێبێت – ؛ یه‌كێكه له‌گه‌وره زانایانی تابیعین له‌لای زانایانی سه‌حابه زانستی به‌ده‌ست هێناوه له‌وانه - عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب و عبدالله ی كوڕی عه‌بباس و عبدالله ی كوڕی عومه‌ر و ئوسامه‌ی كوری زه‌ید و ئه‌بو هوڕه‌یڕه و زه‌یدی كوڕی سابت و دایكه عائیشه ی پوری و زۆرێكی تر – ڕه‌زای خوایان لێبێت - ؛ وه له‌ته‌مه‌نی 67 ساڵی كۆچی دوایی كردووه - ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاری لێبێت - . ........ عیباده‌تی عوڕوه‌ی كوری زوبه‌یر – ڕه‌زای خوای لێبێت - حه‌ممادی كوری زه‌ید له هیشامی كوڕی عوڕوه‌وه ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵێ : عوڕوه زۆر ڕۆژووی سونه‌تی به‌دوای یه‌كدا ده‌گرت . طبقات ابن سعد : 5 / 180 . وه مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س له هیشامی كوڕی عوڕوه ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵی : ئێمه له‌گه‌ڵ عوڕوه سه‌فه‌رمان ده‌كرد ئه‌و به‌ڕۆژوو ده‌بوو به‌لام ئێمه به‌رۆژوو نه‌ده‌بوین ؛ وه فه‌رمانی پێ نه‌ده‌كردین به‌ڕۆژووببین ؛ وه خۆیشی به‌رۆژوو ده‌بوو و ڕۆژووی نه‌ده‌شكاند . طبقات ابن سعد : 180 – 181 . وه ابن شه‌وزه‌ب ئه‌ڵێ : عوڕوه هه‌موو ڕۆژێك چواریه‌كی قورئانی له موسحه‌ف ده‌خوێنده‌وه ؛ وه شه‌و نوێژی پێ ده‌كرد و هیچ شه‌وێك له‌ده‌ستی نه‌ده‌چوو ته‌نها ئه‌و شه‌وه نه‌بێت كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه قاچی بڕدرا . سير أعلام النبلا‌ء : 4 / 426 . ........ وته و ئامۆژگاریه‌كانی عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – ( كرده‌وه‌ی چاك رێنووییت ده‌كات بۆ چاكه‌كاری ) عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : ئه‌گه‌ر كه‌سێكت بینی كرده‌وه‌ی چاكی ده‌كرد ؛ ئه‌وه بزانه كرده‌وه‌ی چاكی تری هه‌یه ؛ وه ئه‌گه‌ر بینیت كرده‌وه‌ی خراپی ده‌كرد ؛ ئه‌وه بزانه كرده‌وه‌ی خراپی تری هه‌یه ؛ چونكه به‌ڕاستی كرده‌وه‌ی چاك ڕێنمووییت ده‌كات بۆ چاكه ؛ وه كرده‌وه‌ی خراپ ڕێنمووییت ده‌كات بۆ خراپه . صفة الصفوة : 2 / 457 – 458 . ( زۆر له په‌روه‌ردگارتان بپاڕێنه‌وه ) عوڕوه پیاوێكی بینی نوێژی ده‌كرد ؛ پیاوه‌كه زوو نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كرد ؛ عوڕوه بانگی كرد ؛ پێی فه‌رموو ئایه تۆ هیچ پێویستی و داواكاریت له په‌روه‌ردگارت نیه ؟ من له‌كاتی نوێژكردن ئه‌وه‌نده له په‌روه‌ردگارم ده‌پاڕێمه‌وه هه‌تا داوای خوێشی لێ ده‌كه‌م . صفة الصفوة : 2 / 459 . ( ئه‌گه‌ر شتێكی ڕازاوه‌ی دونیاتان بینی ) عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌هیشامی كوڕی فه‌رموو : ئه‌گه‌ر شتێكی ڕازاوه‌ی دونیاتان بینی ؛ فه‌رمانی نوێژكردن و ئارام گرتن له‌سه‌ری به خێزان و منداڵه‌كانتان بكه‌ن . حلية الأولياء : 2 / 179 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 8 / 7 / 2020 . |