فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - ناسینی سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب یه‌كێكه له‌گه‌وره زانایانی تابیعین – ڕه‌زای خوای لێبێت - ؛ له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عومه‌ڕی كوڕی خه‌تتاب – ڕه‌زای خوای لێبێت – له‌دایك بووه ؛ وه زاوای سه‌حابه‌ی به‌ڕێز أبو هوڕه‌یڕه بووه - ڕه‌زای خوای لێبێت - ؛ زانستی له‌زانایانی سه‌حابه وه‌رگرتووه له‌وانه - زه‌یدی كوڕی سابت و سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌ققاص و ابن عباس و ابن عمر و عائیشه و أم سه‌له‌مه و ئه‌بو هوره‌یڕه و زۆرێكی تر – ڕه‌زای خوایان لێبێت - ؛ وه له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی وه‌لیدی كوڕی عبدالملك له‌ساڵی 94 ی كۆچی له‌ته‌مه‌نی 75 ساڵی له‌شاری مه‌دینه كۆچی دوایی كرد . ........ عیباده‌تی سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب ابن حه‌رمه‌له ئه‌ڵێ سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب فه‌رمووی : چل ساڵ نوێژی جه‌ماعه‌تم له‌ده‌ست نه‌چوو . حلية الاولياء : 2 / 162 . وه عوسمانی كوڕی حه‌كیم ئه‌ڵێ ؛ گوێم له سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب بوو فه‌رمووی : 30 ساڵ بانگ بێژ بانگی نه‌داوه ئیلا من پێش بانگ له مزگه‌وت بوومه . حلية الاولياء : 2 / 162 . سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب – ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : په‌نجا ساڵ ته‌كبیره‌ی ده‌ست پێكردنی نوێژم له‌ده‌ست نه‌چووه ؛ وه پشته ملی هیچ پیاوێكم نه‌بینیوه له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵدا . حلية الاولياء : 2 / 163 . ..... وته و ئامۆژگاریه‌كانی سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – په‌ته‌كانی شه‌یتان سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : شه‌یتان له‌هه‌رشتێك بێ ئومێدبێت بۆئه‌وه‌ی پیاوانی پێ گومڕا بكات ئه‌وكات له‌ڕێگه‌ی ئافره‌تانه‌وه بۆیان ده‌چێت . صفة الصفوة : 2 / 454 .
خۆبێ پێویست كردن به‌خوا سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك خۆی بێ پێویست بكات به‌خوا ئه‌وكات خه‌ڵكی پێویستیان به‌و ده‌بێت . صفة الصفوة : 2 / 454 .
ئایه كه‌سی زۆر گه‌ڕاوه بۆلای خوا كێیه ؟ سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری ئایه‌تی : فَإِنَّهُ كَانَ لِلْأَوَّابِينَ غَفُورًا . سورة الاسرآء : 25 . فه‌رمویه‌تی : بریتیه له‌وكه‌سه‌ی تاوان ده‌كات پاشان ته‌وبه ده‌كات ؛ پاشان تاوان ده‌كات پاشان ته‌وبه ده‌كات . الزهد لأبی داود : 351 .
ئایه عیباده‌ت چیه ؟ سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – پرسیاری عیباده‌تی لێ كرا له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : عیباده‌ت بریتیه له بیركردنه‌وه له‌دروستكراوه‌كانی خوا ؛ وه خۆپاراستن و دوور كه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه كراوه‌كانی خوا ؛ وه جێ به‌جێ كردنی فه‌رزه‌كانی خوا . حلية الأولياء : 2 / 162 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 7 / 7 / 2020 . |