فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی هاوه‌ڵی به‌ڕێز جابانی كوردی - ڕه‌زای خوای لێبێت - ناسینی هاوه‌ڵی به‌ڕێز جابانی كوردی – ڕه‌زای خوای لێبێت - جابان هاوهڵێكه له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا محمد صلی الله علیه وسلم . جابان یه‌كێكه لهوكوردانهی هاتۆته ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام . له‌ناو هاوه‌ڵان هیچ هاوه‌ڵێك به‌كورد نه‌ناسراوه جگه له ئه‌بو مه‌یمون جابان نه‌بێت ( ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاری لێبێت ) . ئه‌م هاوه‌ڵه كورده به‌ڕێزه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌شاری مه‌دینه ژیاوه . وه به سومبولێك داده‌نرێت بۆئاشنابوونی كورده‌كان به ئایینی پیرۆزی ئیسلام ؛ پێش ئه‌وه‌ی وڵاتی عیراق و كوردستان ئازاد بكرێت و بێنه ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام ؛ له‌سه‌رده‌می خهلهیفهی موسلمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب . سه‌باره‌ت به‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزه زانیاری زۆر به‌ده‌ست نه‌هاتووه ؛ ئه‌م هاوه‌ڵه ناسراوه به ئه‌بو مه‌یمون ؛ نیسبه‌ته بۆ كوڕه‌كه‌ی كه‌ناوی مه‌یمونی كوردیه بووه ؛ كه فه‌رموده‌ی له‌ڕێگه‌ی باوكیه‌وه له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی الله علیه وسلم گێڕاوه‌ته‌وه . باسی جابانی كوردی له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه باس كراوه له‌وانه : په‌رتوكی ( أسد الغابة في معرفة الصحابة ) لإبن الأثير ؛ وه‌هه‌روه‌ها له‌په‌رتوكی ( إصابة في تمييز الصحابة ) لإن حجر العسقلاني . په‌رتوكه‌كانی ( رجال الحديث ) له‌زانستی فه‌رموده‌دا باسی تابیعیهكی به‌ڕێزیان كردووه به‌ناوی ( مه‌یمونی كوردی – كه‌ده‌كاته كوڕی جابانی كوردی - ) . باسی ئه‌م تابیعیه به‌ڕێزه كورده له‌په‌رتوكی ( ميزان الإعتدال في نقد الرجال ) للحافظ الذهبي ؛ هاتووه . نازناوه‌كه‌ی بریتیه له ( ابو بوصهیر) . وه هه‌ریه‌ك له ( حافظ المزي وحافظ الذهبي ) فه‌رمویانه نازناوه‌كه‌ی بریتیه له ( أبوالحكم ) . مالیكی كوڕی دینار پرسیاری له مه‌یمونی كوردی كردوه سه‌باره‌ت به‌باوكی پێی وتوه ئایه باوكت فه‌رمووده‌ی له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی الله علیه وسلم گێڕاوه‌ته‌وه ؟ له‌وه‌ڵامدا مه‌یمون وتویه‌تی : باوكم فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوای صلی الله علیه وسلم – زۆر - بۆمان نه‌ده‌گێڕایه‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌قسه‌كانی زیاد بكات یان كه‌م بكات – تێبینی ئه‌مه نیشانه‌ی ته‌قوا و هوهرهعی بووه - . وه له‌په‌رتووكی ( أسد الغابة ) لابن الاثير وه په‌رتوكی ( تجريد اسماء الصحابة ) للحافظ الذهبي ناوی هاوه‌ڵی به‌رێز جابان باوكی مه‌یمون هاتووه . وه له‌په‌رتووكی ( الإصابة في تمييز الصحابة ) لإبن حجر العسقلاني ؛ باسی جابان كراوه كه ئیبن و مه‌نده فه‌رموده‌ی لێگێڕاوه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ی أبو سه‌عید مه‌ولا بن هاشم ؛ له‌باوكی خالیده‌وه . هاوهڵداریهتی جابان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌دوای كۆچ كردن بووه بۆ شاری مه‌دینه ؛ ئه‌و فهرمودانهی جابان گێڕاویه‌ته‌وه په‌یوه‌سته به بابه‌ته‌كانی ته‌شریع و رێكخستنی كۆمه‌ڵگا . یه‌كیك له‌و فهرمودانهی جابانی كوردی له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی الله علیه وسلم گێڕاویه‌ته‌وه بریتیه له‌م فه‌رموده‌یه : ( روى ابن مندة من طريق أبي سعيد مولى بني هاشم ، عن أبي خالد : سمعت ميمون بن جابان الكردي عن أبيه أنه سمع النبيّ صلّى اللَّه عليه وسلم غير مرة حتى بلغ عشرا يقول : ( من تزوّج امرأة وهو ينوي ألّا يعطيها الصّداق لقي اللَّه وهو زان ) . "الإصابة" (1/ 540) ، وانظر : "إكمال الإكمال" لابن نقطة (2/ 6 ) . واته : ئیبن مه‌نده له‌رێگه‌ی باوكی سه‌عید مه‌ولای بن هاشم ده‌گێڕێته‌وه ئه‌ویش له‌باوكی خالیده‌وه ؛ ده‌ڵێت : گوێم له مه‌یمونی كوڕی جابانی كوردی بوو كه ئه‌ویش له‌باوكیه‌وه گوێی لێ بووه و باوكی فه‌رمویه‌تی چه‌ندین جار گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوابووه صلی الله علیه وسلم به‌ڵكو هه‌تا ده جار گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوابووه صلی الله علیه وسلم ده‌یفه‌رموو : هه‌ركه‌سێك ئافره‌تێك ماره‌بكات و له‌نیه‌تی داهه‌بێت ماره‌ییه‌كه‌ی پێ نه‌دات ئه‌وا ئه‌وكه‌سه له‌رۆژی دواییدا به‌كه‌سێكی زیناكار به‌خوا ده‌كات و حیسابی كه‌سێكی زیاناكاری بۆ ده‌كرێت . _ لێره‌دا پێویسته شتێكتان بیربێنمه‌وه كه هه‌موومان ده‌زانین ؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌ك موسڵمان نابێت خۆمان بهسهریهكتر هه‌ڵبكێشین به‌گه‌ل و هۆزایه‌تی ؛ یان ئه‌وشتانه‌ی دوژمنانی دین چاندویانه بۆ تێكدانی نێوان موسڵمانان . موسڵمان برای موسڵمانه به‌بێ سهیركردنه ڕه‌چه‌ڵه‌ك و شوێنایه‌تی ؛ خوای په‌روه‌ردگار مرۆڤه‌كانی له‌یه‌ك نه‌فس دروست كردووه وه خێزانیشی لهودروست كردووه ؛ وهكردوونی به‌چه‌ندین گه‌ل و هۆز بۆ ئه‌وه‌ی تعارف بكه‌ن و یهكتربناسن ؛ پاشان باسی كردووه كه باشترین كه‌س له‌لای خوای په‌روه‌ردگار تهقواترینیانه ؛ خوای په‌روه‌ردگار سه‌یری شێوه‌ی خه‌لك ناكات ؛ وه سه‌یری ماڵ و سامانیان ناكات ؛ وه سه‌یری گه‌ل و هۆزیان ناكات ؛ به‌ڵكو سه‌یری دڵ و كرده‌وه‌یان ده‌كات ؛ جا هه‌ركه‌سێك ته‌قواترین بێت ئه‌وه له‌هه‌موو كه‌سێك ڕێزدارترو له‌خوا نزیكتره ؛ هیچ عه‌ره‌بێك فه‌زڵی نیه به‌سه‌ر غه‌یره عه‌ره‌ب ؛ وه هیچ عه‌جه‌مێك فه‌زڵی نیه به‌سه‌ر عه‌ره‌بێكه‌وه ته‌نها به‌ته‌قوا نه‌بێت . ئه‌مه‌ی باسمان كرد بریتی بوو له‌چه‌ند زانیاریه‌كی كه‌م سه‌باره‌ت به‌هاوه‌ڵی به‌رێز جابان ئه‌بو مه‌یمونی كوردی ( ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاری لێبێت ) . وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی 15 / 9 /2020 |