فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
به‌رده‌وام بوون و خۆڕ‌اگرى له‌سه‌ر كام ڕێگا ؟ به‌رده‌وام بوون و خۆڕ‌اگرى له‌سه‌ر كام ڕێگا ؟ بێگومان ڕێگاو ڕێباز زۆرن بۆ گه‌يشتن به ئامانجه‌كان جا هه‌ركه‌سه‌و به شێوازى تايبه‌تى خۆى ڕێگايه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت و كارى بۆ ده‌كات و له پێناويدا خۆى به‌خت ده‌كات، بۆيه ئه‌مه گرنگ نيه ئه‌وه گرنگه تاچ ڕاده‌يه‌ك ئه‌و ڕێگا ڕاستهيه كهدينى خوا باسى ده‌كات و هانى مرۆڤه‌كان ده‌دات كه له‌سه‌رى بڕۆن و به‌رده‌وام بن له سه‌رى .هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت(فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ) (43) ) (الزخرف) واته:توند ده‌ست بگره بهوقورئانهى كه به ڕێگه‌ى وه‌حى يهوه نێردراوه بۆت،چونكه ئه‌ى مُحَمَّد(صلی الله علیه وسلم ) تۆ له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاستى. ياخود خواى گه‌وره له ئايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: ( اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ) (7) ) (الفاتحة) واته:ئه‌ى په‌روه‌ردگار ڕێنومێنيم بكه له سه‌ر ڕێگاى ڕاست ، كام ڕێگا ؟! بێگومان ڕێگاى ئه‌وانه‌ى كه به‌خششى خۆت ڕژاندووه به سه‌رياندا نه‌ك ڕێگاى ئه‌وانه‌ى كه خه‌شم و قينت لێيان گرتووه يان ڕێگاى گومڕايان هه‌روه‌ك پێشه‌وا ابن جريرى گبرى(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) ده‌رباره‌ى(ڕێگاى ڕاست) ده‌فه‌رموێت (الطريق الواضح الذي لاعوجاج فيه ) تفسيرطبرى (1/109) واته:ئه‌و ڕێگا ئاشكرا‌و ديارهيه كه هيچ خوارى و خێچيهكى تێدا نيه.هه‌روه‌ها بۆزياتر ڕوون كردنه‌وه‌ى ڕێگاكان وزانيارى دهربارهيان پێويسته بزانين چه‌ند جۆر ڕێگاههيهوئهوڕێگا سهرهكيانهش چه‌ند ڕێبازى تر‌ى لێ ده‌بنه‌وه ؟؟ بێگومان (3)سێ جور ڕێگاههيه كه مرۆڤه‌كان خۆيانى تێدا بدۆزنه‌وه ئه‌وانيش: 1- ڕێگاى ڕاست: بريتيه لهوڕێگا ڕاست وڕهوانهى كه به‌زووترين كات وكه‌م ترين ماوهوئاسانترين شێوه ده‌تگه‌يه‌نێته ئامانج و مه‌به‌ستى ديارى كرا‌و، به‌بێ ماندووبوون و هه‌ڵه كردن له ڕێ ڕۆيشتندا. 2- ڕێگاى خوارو خێچ: بريتيه له‌و ڕێگايه‌ى كه به سيفه‌تى خوارو خێچى و لار‌و لهوێرى ناسراوه، وه‌ده‌بێته هۆى تێكچوون و ڕێ لێ هه‌ڵه بوونى ڕێبوارانى ڕێگاكهو نه‌گه‌يشتن به ئامانجى ديارى كراو‌و ماندووبوون و شه‌كه‌ت بوون له و ڕێگايه‌دا تا ده‌گات به دوا مه‌نزڵى خراپى خۆى. 3- ڕێگاى لادراو: ئه‌ميشيان بريتيه له‌و ڕێگايه‌ى كه ڕێگه‌يه‌كى لادراوه‌و له‌سه‌ر سيفه‌تى راِستێتى نه‌ماوه‌و كهسێكيش ده‌بێته هۆى لادهروئهمهشيان زياتر له ئامانج و مه‌به‌ستى خۆى دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌و سهرهنجامهى كه مه‌به ستێتى بۆى نايه‌ته دى و ته‌واو له‌سه‌رى ماندوو ده‌بێت،به‌بێ ئه‌وه‌ى پاداشتيشى هه‌بێت .كه‌واته ئێستا زانرا له جۆرى ڕێگاكاندا چى به‌دى ده‌كرێت ، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵوێسته‌يه‌ك بكه‌ين له سه‌ر ئه‌و ڕێگايه‌ى كه مه‌به‌ستمانه‌و ده‌مانه‌وێت له سه‌رى به‌رده‌وام و دامه‌زراو بين (بهيارمهتى په‌روه‌ردگار)چونكه تاكه ڕێگايه كه مرۆڤ ده‌توانێت دڵى پێ خۆش بكات و كاريشى له پێناودا ئه‌نجام بدات به‌بێ پشوو دان ئه‌م ڕێگايهش بێگومان بريتيه له‌ڕێگاى ڕاست كه خاوه‌نى چه‌ند سيفه‌تێكى تايبه‌تيه له‌وانه: 1- ڕێگايه‌كى ئاشكرا‌و دياره‌و به‌ئاسانى كه‌سه‌كان تێى ده‌گه‌ن و له هه‌موو شوێنێكدا ڕاستێتى خۆى پاراستووه. 2- ڕێگايه‌كى ته‌خت و ڕێك و مام ناوه‌نده دووره له به‌رزى و نزمى و شييوو دۆڵ توشى هه‌ڵدێرو ئازار نابيت له‌سه‌رى مه‌گه‌ر خۆت لا بده‌ى له‌سه‌رى . 3- نزيكترين ڕێگايه بۆ گه‌يشتن به شوێنى مه‌به‌ست،چونكه له‌سه‌ر ڕۆيشتنى سهلامهتهوترسى دواكه‌وتن ولێ دابڕانى نيه . 4- ئاسانه به سيفه‌تى له سه‌ر ڕۆيشتنى و له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى خهڵكدايه . 5- رێگايه‌كى فراوانه‌و به‌ربڵاوه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بگات پێى و خۆى تيا ببينێته‌وه و كار‌و كرده‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات . 6- ئه‌م ڕێگايه پێشتر له لايه‌ن پێشونانى خۆمانه‌وه تاقى كراوه‌ته‌وه‌و ترس و بيمى ناوێت ،چونكه خه‌ڵكانێكى پێدا ڕۆيشتووه كه خواى گه‌وره لێيان ڕ‌ازى بووه. 7- دووره له گومان و دوو دڵى تيايدا ،چونكه خاوه‌نى شتى ڕاست و دروسته‌و پارێزراوه له ده‌ستى ناحه‌زان و درۆزنان . ئه‌م سيفه‌ته به‌رزو جوانانه‌ى كه خرانه ڕوو ته‌نها له (ڕێگاى ڕاست )دا به‌دى ده‌كرێت و هه‌ڵگران و شوێن كه‌وتوانى ئه‌و ڕێگايهش خۆشبه‌خت و دڵشادن.به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگايهش مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێته ئه‌و به ههشتهى كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ )(72)) (التوبة). واته:خواى گه‌وره په‌يمانى داوه به
پياوانى باوه‌ڕدارو ئافره‌تانى باوهڕداركه كه بيانخاته ناوباخ و باخاتى به‌هه‌شته‌وه
كهڕووبارهكان به ژێريدا ده‌ڕۆن،وه بۆ هه‌تا ههتايش تێيدا ده‌مێننه‌وه،وه‌جگه
له‌مه‌ش چه‌ندان خانوو شوێنى نيشته‌جێ بوونيان بۆ ئاماده‌كردووه،وه‌جگه له‌مه‌ش ڕه‌زامه‌ندى
خوايان بۆ هه‌يه كه‌له‌هه‌موو شته‌كان خۆشترو گه‌وره‌تره،هه‌رئه‌وه‌ش به‌ختيارى و
سه‌رفرازى گه‌وره‌يه. (سه‌رچاوه قورئان و سونه‌ت ) |