فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی طاوسي كوڕی كه‌یسان - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - ناسینی طاوسی كوڕی كه‌یسان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - تاووسی كوڕی كه‌یسان له‌نه‌وه‌كانی فارسه ؛ له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیمامی عوسمان – ڕه‌زای خوای لێبێت – له‌دایك بووه ؛ یه‌كێكه له‌گه‌وره زانایانی تابیعینی ئه‌هلی یه‌مه‌ن ؛ زانستی شه‌رعی له‌لایه‌ن سه‌حابه به‌ڕیزه‌كانه‌وه به‌ده‌ست هێناوه له‌وانه عبدالله ی كوڕی عه‌بباس و جابری كوڕی عبدالله و عبدالله ی كوڕی عومه‌ر و ئه‌بو هوڕه‌یڕه و دایكه عائیشه و زۆرێكی تر – ره‌زای خوایان لێبێت - ؛ وه له‌ساڵی سه‌د و شه‌شی كۆچی له‌مه‌ككه له‌كاتی حه‌ج كردن وه‌فاتی كرد . سیر أعلام النبلا‌ء : 5 / 44 : 45 . ..... عیباده‌تی تاوسی كوری كه‌یسان – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - داودی كوڕی ئیبراهیم ئه‌ڵێ : شه‌وێكیان له‌ڕیگای چوون بۆ حه‌ج شێرێك ڕێگای له‌خه‌ڵكی گرت و خه‌ڵكی له‌یه‌ك كۆبوه و نه‌یانده‌توانی بڕۆن ؛ كاتێك وه‌ختی سه‌حه‌ر داهات شێره‌كه ڕۆییشت ؛ خه‌ڵكی به‌لای راست و چه‌پ بڵاوبوونه‌وه و خه‌وتن ؛ به‌ڵام تاووس هه‌ستا نوێژ بكات ؛ پیاوێك پێی وت : ئایه ناخه‌وی ؟ تۆ ئه‌م شه‌وه هه‌ر به‌پێوه بوویته و نه‌خه‌وتوویته ؛ تاووس وتی : ئایه هیچ كه‌سێك هه‌یه له‌كاتی سه‌حه‌ر بخه‌وێت ؟ . حلية الاولياء : 4 / 14 . له‌ئه‌بو شه‌وزه‌به‌وه - ڕه‌زای خوای لێ‌بیت – فه‌رمووی : ئاماده‌ی جه‌نازه‌ی تاووس بووم له مه‌ككه ؛ خه‌ڵكی ئه‌یانوت : ڕه‌حمه‌تی خوا له ئه‌بو عبدالرحمن بێت چڵ ساڵ بوو حه‌جی ده‌كرد . سیر أعلام النبلا‌ء : 5 / 45 . .......... وته و ئامۆژگاریه‌كانی سوفیانی ثه‌وری – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – چاره‌سه‌ری نه‌فست بكه سوفیانی ثه‌وری – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : هیچ شتێكم چاره‌سه‌ر نه‌كردووه ناخۆشتر و قورس‌تر بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌فسم ؛ جارێكیان ئه‌و به‌سه‌رم زاڵ ده‌بوو وه جارێكیان من . سیر أعلام النبلا‌ء : 7 / 258 . ئه‌هلی سوننه نامۆن له ناو خه‌ڵك و له‌سه‌ر حه‌قن سوفیانی ثه‌وری – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : باش بن له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه و - له‌گه‌ڵ ئه‌وان بن - ؛ چونكه ئه‌وان نامۆن له ناو خه‌ڵك و له‌سه‌ر حه‌قن . سیر أعلام النبلا‌ء : 7 / 273 . دونیا بۆ ئه‌وان وازلێ بهێنن سوفیانی ثه‌وری – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : ئه‌م پادشا و كار به‌ده‌ستانه دواڕۆژیان بۆ ئێوه وازلێ هێناوه ؛ ده ئێوه‌ش دونیا بۆ ئه‌وان وازلێ بهێنن . سیر أعلام النبلا‌ء : 7 / 278 . دونیا بناسه سوفیانی ثه‌وری – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دونیا بناسی ؛ سه‌یر بكه بزانه له‌لای كێیه . ربیع الابرار : 1 / 57 . ئادابه‌كانی به‌ده‌ست هێنانی زانستی شه‌رعی سوفیانی ثه‌وری – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : یه‌كه‌م ئادابی به‌ده‌ست هێنانی زانستی شه‌رعی بێ ده‌نگ بوونه ؛ دوه‌میان : گوێ گرتن و له‌به‌ر كردنه ؛ سێیه‌میان : كرده‌وه پێ كردنه ؛ چواره‌میان : بڵاو كردنه‌وه و فێركردنی خه‌ڵكه . حلية الاولياء : 6 / 362 . باشترین كرده‌وه له‌دوای فه‌ڕزه‌كان سوفیانی ثه‌وری – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌دوای فه‌ڕزه‌كان باشترنیه له به‌ده‌ست هێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی . حلية الاولياء : 6 / 363 . وشیاربه له‌خۆشویستنی دونیا سوفیانی ثه‌وری – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك دونیای خۆش‌ویست و دڵی پێ خۆش‌بوو ؛ ئه‌وه ترس له ڕۆژی دوایی له‌دڵی ده‌رده‌هێنرێت . حلية الاولياء : 7 / 79 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 14 / 7 / 2020 . |