ناسینی محمدی كوڕی سیرین - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت -

ناسینی محمدی كوڕی سیرین – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت -

محمدی كوڕی سیرین – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ زانایانی تابیعین ؛ له‌زانستی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون زۆر به‌توانا بووه‌ ؛ زانستی له‌زۆرێك له‌هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كان وه‌رگرتووه‌ - ڕه‌زای خوایان لێبێت – له‌وانه‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك و زه‌یدی كوڕی سابت و حه‌سه‌نی كوڕی  عه‌لی و ابن عمر و ابن عباس و زۆرێكی تر ؛ وه‌ له‌ ساڵی 110 ی كۆچی ؛ سه‌د رۆژ له‌دوای مردنی حه‌سه‌نی به‌صری وه‌فاتی كرد . سیر اعلام النبلاء : 4 / 621 .

...........

عیباده‌تی محمدی كوڕی سیرین – ره‌زای خوای لێبێت - :

ئه‌یوب و هیشام – ڕه‌زای خوایان لێبێت - ئه‌ڵێن : ئیبن سیرین رۆژنا ڕۆژێك به‌ڕۆژوو ده‌بوو . طبقات ابن سعد : 7 / 200 .

ئه‌نه‌سی كوڕی سیرین – ڕه‌زای خوای لێبێت – ئه‌فه‌رموێت : محمدی كوڕی سیرین – ڕه‌زای خوای لێبێت -  به‌شه‌و حه‌وت جوزئی  ده‌خوێنده‌وه‌ ؛ وه‌ هه‌ركاتێك به‌شه‌و هه‌ندێكی له‌ده‌ست چووبا به‌رۆژ ده‌یخوێنده‌وه‌ . طبقات ابن سعد : 7 / 200 .

هیشانی كوڕی حه‌سسان – ڕه‌زای خوای لێبێت – ئه‌فه‌رموێت : یه‌كێك له‌ كه‌س و كاری ئیبن سیرین بۆی گێرامه‌وه‌ و وتی :  محمدی و كوڕی سیرینم نه‌بینیوه‌ قسه‌‌ له‌گه‌ڵ دایكی بكات ئیلا به‌ملكه‌چی و له‌سه‌رخۆیی نه‌بێت . حلية الاولياء : 2 / 273 .

وه‌ ئیبن عه‌ون ئه‌ڵێ : پیاوێك هاته‌ لای محمدی كوڕی سیرین له‌وكات دایكی له‌لابوو ؛ پیاوه‌كه‌ وتی ئه‌وه‌ محمد چیه‌تی ! نه‌خۆشه‌ ؟ وتیان : نه‌خێر ؛ به‌ڵام هه‌ركاتێك له‌لای دایكی بێت ئاواده‌بێت . حلية الاولياء : 2 / 273 .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌لگورد گه‌لاڵه‌یی .

22 / 7 / 2020