فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ئه‌ییوبی سه‌خستیانی - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - ناسینی ئه‌ییوبی سه‌خستیانی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - ئه‌ییوبی سه‌خستیانی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – یه‌كێكه له پێشه‌وایانی سه‌له‌ف ؛ له‌ساڵی 68 ی كۆچی له‌دایك بووه ؛ هه‌ندێك له‌زانایان فه‌رمویانه ئه‌وساڵه له‌دایك بووه كه سه‌حابه‌ی به‌ڕێز عبدالله ی كوڕی عه‌بباسی تیادا وه‌فاتی كردووه ؛ وه هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكی بینیوه - ڕه‌زای خوایان لێبێت - . سیر أعلام النبلا‌ء : 6 / 16 . زانستی شه‌رعی له‌لای سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر و حه‌سه‌نی به‌صری و ابن سیرین عه‌تاء و وه زۆرێكی تر به‌ده‌ست هێناوه – ڕه‌زای خوایان لێبێت – . سیر أعلام النبلا‌ء : 6 / 16 . وه له‌ساڵی 131 كۆچی له به‌صره له‌ته‌مه‌نی 63 ساڵی وه‌فاتی كردووه . سیر أعلام النبلا‌ء : 6 / 24 . ............. عیباده‌تی ئه‌ییوبی سه‌خستیانی – ڕه‌زای خوای لێبێت - : ئیسحاقی كوڕی محمد – ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : گوێم له‌مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س بوو ئه‌یفه‌رموو : ئێمه دهچوینهلای ئه‌ییوبی سه‌خستیانی ؛ ئه‌گه‌ر بۆمان باسی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بكردایه صلی الله علیه وسلم ده‌گریا ؛ ئه‌وه‌نده ده‌گریا هه‌تا به‌زه‌ییمان پێ ده‌هاته‌وه . حلية الاولياء : 3 / 4 . وه هیشامی كوڕی حه‌سسان – ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : ئه‌ییوبی سه‌خستیانی چل جار حه‌جی كردووه . حلية الاولياء : 3 / 5 . وه سه‌عیدی كوڕی عامر – ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : ئه‌ییوبی سه‌خستیانی ته‌واوی شه‌و به‌نهێنی شه‌ونوێژی ده‌كرد ؛ وه كاتی به‌ره‌به‌یان ده‌نگی به‌رز ده‌كرده‌وه ؛ وه‌ك بڵێی له‌وكاته به‌خه‌به‌ر هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌زانێت شه‌و به‌خه‌به‌ر بووه و شه‌ونوێژی كردووه . حلية الاولياء : 3 / 8 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گهلالهیی . 27 / 7 / 2020 .
|