فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمی هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی جوله‌كه یان گاور . حوكمی هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی گاور یان جوله‌كه بسم الله الرحمن الرحيم خوای په‌روه‌ردگار هاوسه‌رگیری له‌نێوان پیاوی موسڵمان و ئافره‌ته داوێن پاكه‌كانی ئه‌هلی كیتاب حه‌ڵاڵ كردووه . به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه فه‌رمووده‌ی خوای په‌روه‌ردگاره كه فه‌رمویه‌تی : ( الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ۖ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ ۖ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ .. ) المائدة : 5 . واته : له‌مڕۆوه هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه ؛ وه خواردنی ئه‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێدراوه بۆتان حه‌ڵاڵه ، وه خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان ، وه ئافره‌تانی داوێن پاک له ئیمانداران و ئافره‌تانی داوێن پاک له‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه پێش ئێوه (بۆتان حه‌ڵاڵه) کاتێک ماره‌ییان پێبده‌ن . _ جا ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی جوله‌كه یان گاور بكات ئه‌وه پێویسته عه‌قیده‌یه‌كی به‌هێز و باوه‌ڕێكی ته‌واو و دامه‌زراوی هه‌بێت ؛ بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی كاریگه‌ری به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت و وای لێ نه‌كات شوێنی بكه‌وێت و به‌هۆیه‌وه ئایینه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات و ببێت به‌كه‌سێكی به‌هیلاك چوو له‌دونیا و دواڕۆژ . _ وه هه‌روه‌ها پێویسته بزانێت كه‌وا هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی ئه‌هلی كیتاب ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌رشانی زیاتر ده‌كات و واجبه له‌سه‌ری زۆر گرنگی به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی بدات و فێری ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئایینی دایكیان به‌سه‌ریانه‌وه نه‌بێت و به‌هۆی دایكیانه‌وه نه‌بن به گاور یان جوله‌كه . ئه‌مه‌ی باسكرا سه‌باره‌ت به‌م ئافره‌ته گاور و جولهكهیهیه كه باوه‌ڕی به‌ئایینی خۆی هه‌یه ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕبێت بهئایینهكهی و ئینكاری بوونی په‌روه‌ردگاری بكات ئه‌وا ئه‌م ئافره‌ته مولحیده و دروست نیه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكرێت . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( وَلَا تَنْكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ ۚ ) البقرة : 221 . واته : ئافره‌تانی موشریك و خوانه‌ناس مارهمهكهن هه‌تا باوه‌ڕده‌هێنن . _ وه پێویسته بزانرێت كه‌وا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تی ئه‌هلی كیتاب ئه‌گه‌رچی دروستیش بێت ئه‌وا چه‌ندین مه‌ترسی له‌خۆگرتووه ؛ له‌وانه : ئه‌وكه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كات له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ئه‌هلی كیتاب ئه‌مین نابێت له‌كاریگه‌ری خێزانه‌كه‌ی لهسهرمنداڵهكانی . ئایه منداڵ چۆن ده‌توانێت خۆی له‌گشت كردار و گوفتاره‌كانی دایكی بپارێزێت ؟ وه‌كاتێك باوك ده‌مرێت ئه‌وكات سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌كان ده‌كه‌وێته ده‌ست دایك و ئه‌ویش به‌وشێوه‌یه په‌روه‌رده‌یان ده‌كات كه خۆی باوه‌ڕی پێیه‌تی ! ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره ! بۆیه زانایان – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت - فه‌رمویانه : هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی جوله‌كه یان گاور مه‌كروهه و باش نیه . _ وه پێویسته بزانین كه‌وا گاوره‌كانی ئێستا هه‌ندێكیان له‌سه‌ر ئایینه گۆراو و ده‌ستكاری كراوه‌كه‌یان ماونه‌ته‌وه ؛ وه هه‌ندێكێان وازیان له‌ئایینه‌كه‌یان هێناوه و بوونه‌ته مولحید . وه كاتێك موسڵمانێك بیه‌وێت هاوسه‌رگیری بكات له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی گاور یان جوله‌كه ئه‌وه له‌سه‌ری واجب نیه به‌زۆر بیهێنێته ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌ڵكو پێویسته به‌نه‌رم و نیانی بانگه‌وازی بكات بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌شێوه‌یه‌كی جوان ئایینی پیرۆزی ئیسلامی بۆ باس بكات ؛ وه هیدایه‌تیش بێگومان ته‌نها به‌ده‌ست خوای په‌روه‌ردگاره . تێبینی : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌شه‌رعدا دروست نیه ئافره‌تی موسلمان شوو بكات به پیاوێكی گاور یان جوله‌كه یان مولحید یان موشریك یان هه‌ر دینێكی تری غه‌یری ئیسلام . وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 7 / 10 / 2020
|