فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
براكه‌ت دڵته‌نگ و خه‌فه‌تبار مه‌كه براكه‌ت دڵته‌نگ و خهفهتبارمهكه ئه‌گه‌ر ئێوه سێ كه‌س بوون ئه‌وه با دوو كه‌ستان به‌نهێنی و به چپه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌كه‌ن به‌بێ كه‌سی سێیه‌م ؛ چونكه ئه‌م كاره‌تان دڵته‌نگ و خه‌فه‌تباری براكه‌تان ده‌كات . یه‌كێك لهوڕهوشتانهی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فێری كردوین ئه‌وه‌یه كه نابێت دوو كه‌س به‌چپه و به نهێنی قسه بكه‌ن به‌بێ كه‌سی سێیه‌م . یان سێ كه‌س به‌چپه و به‌نهێنی قسه بكه‌ن به‌بێ كه‌سی چواره‌م . یان چواركه‌س به‌چپه و به‌نهێنی قسه بكه‌ن به‌بێ كه‌سی پێنجه‌م . ئه‌م كاره جۆرێكه له‌ئه‌زیه‌تدانی موسڵمان . چونكه به‌هۆی ئه‌مكاره‌وه تووشی خه‌فه‌ت و ترس ده‌بێت . وه له‌وانه‌یه واگومان ببات كه ئه‌م كاره‌یان به‌هۆی به‌كه‌م دانانیه‌تی . وه شكاندنی شكۆ و ڕێزیهتی . به‌هۆی ئه‌م كاره خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی له‌لا دروست ده‌بێت . بۆیه ئایینی پیرۆزی ئیسلام قسه‌كردنی به‌چپه و به نهێنی حه‌ڕام كردوه و خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نُهُوا عَنِ النَّجْوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَيَتَنَاجَوْنَ بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ) . المجادلة : 8 . واته : ئایا سه‌رنجت نه‌داوه به‌لای ئه‌وانه‌ی که قه‌ده‌غه کران له چپه پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێیان قه‌ده‌غه کرابوو وه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا به چپه ئه‌دوێن ده‌رباره‌ی گوناهو ده‌ست درێژی . وه له‌شێوه‌كانی قسه‌ی به‌چپه و به‌نهێنی ئه‌وه‌یه دوو كه‌س به‌زمانێكی جیاواز به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێ سێیه‌م له‌قسه‌كانیان حاڵی بێت . یان یه‌كیان شتێك بۆ ئه‌وه‌ی تریان بنووسێت بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی سێیه‌م بزانێت چی بۆ ده‌نوسێت . ئیمامی نه‌وه‌وی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رمویه‌تی : یه‌كێك له‌ماناكانی قسه‌ی به‌چیه ئه‌وه‌یه دوو كه‌س به‌زمانێكی جیاواز قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی سێیه‌م له‌قسه‌كانیان بگات ؛ ئه‌مكاره دروست نیه . وه ئه‌گه‌ر دوو كه‌س به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان ده‌كرد نابێت كه‌سی سێیه‌م بێته نێوانیان و گوێ له‌قسه‌كانیان بگرێت ؛ ئه‌م كاره دروست نیه ؛ ته‌نها به مۆمهڵهت وه‌رگرتن نه‌بێت لێیان . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ئه‌گه‌ر دوو كه‌س به‌نزمی و به‌نهێنی به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان ده‌كرد ئه‌وه باكهسی سێیه‌م نه‌چێته نێوانیان . وه بزانه ؛ هه‌ركاتێك قسه‌كردن به‌نهێنی و به‌چپه پێویستی كرد ئه‌وكات دروسته به‌ڵام به‌دوو مه‌رج : یه‌كه‌میان : مه‌سڵه‌حه‌ت و سوودی زیاتر له خراپه‌ی . دووه‌میان : ده‌بێت به‌مۆڵه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی كه‌سی سێیه‌م بێت ؛ ئه‌گه‌رنا دروست نیه و حه‌ڕامه . قسه‌كردن به‌چپه له‌كرداره ڕازاوه‌كانی شه‌یتانه ؛ جا هه‌ركاتێك هه‌ستت بهخهفهتكردن كردن له‌وكاتانه‌دا ؛ په‌نا به‌خوا بگره و پشتی پێ ببه‌سته . چونكه به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار به‌سه بۆتۆ كه بتپارێزێت له‌گشت نه‌خۆشیه‌ك و فێڵێك ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( إِنَّمَا النَّجْوَىٰ مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَيْسَ بِضَارِّهِمْ شَيْئًا إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ) . المجادلة : 10 . واته : بێگومان چپه له شه‌یتانه‌وه‌یه و به‌س تا ئه‌وانه‌ی که بڕوایان هێناوه دڵته‌نگ بکات له کاتێکدا که هه‌رچی زیان بێ پێیان ناگه‌یه‌نێت ته‌نها به فه‌رمانی خوانه‌بێت ؛ وه ئیمانداران با ته‌نها پشت به‌خوا ببه‌ستن . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 22 / 9 / 2020
|