فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كرده‌وه‌ی ئاسان و پاداشتی زۆر كرده‌وه‌ی ئاسان و پاداشتی زۆر بسم الله الرحمن الرحیم 1_ یه‌كه‌میان به‌نیه‌تی چاك ده‌گه‌یت به‌پاداشتی بێ ئه‌ژمار . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( دونیا بۆ چواركهیه : به‌نده‌یه‌ك خوا ماڵ و سامان و زانستی پێ به‌خشیوه ، به‌هۆی ماڵ و سامان و زانسته‌كه‌یه‌وه ته‌قوای خوای پێوه ئه‌كات و سه‌ردانی خزم و كه‌س و كاری پێوه ئه‌كات ، وه‌ئه‌ش زانی خوا مافی به‌سه‌ره‌وه هه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی كه مال و سامان و زانستی پێ به‌خشیوه ، ئا ئه‌م جۆره باشترین كه‌سه و باشترین شوێنیش بۆ ئه‌وه ؛ وه به‌نده‌یه‌ك خوا ماڵ و سامانی پێ نه‌به‌خشیوه به‌ڵكو به‌س زانستی پێ به‌خشیوه ، به‌ڵام له‌نیه‌تی دا راست گۆیه ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ماڵم هه‌بوایه وه‌ك فڵانه كه‌س كاری چاكم پێ ئه‌كرد و خیر و خیراتم پێ ئه‌كرد!! خوا نیه‌ته‌كه‌ی قه‌بوڵ ئه‌كات و پاداشتی وه‌ك ئه‌و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌یه كه ماڵه‌كه‌ی له‌ڕێی چاكه سه‌رف ئه‌كات .... ) . صحیح الجامع . 2_ به خوێندنی هه‌ندێك زیكری كورت پاداشتی زۆرزیاترت ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌وكه‌سانه‌ی چه‌ندین كاتژمێر داده‌نیشن بۆ زیكر . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بهجووهیرهی خێزانی فه‌رموو : دوای تۆ چوار وشەم وت سێ جار گەر بکێشرێت لەگەڵ تەواوی ئەوەی کە تۆ ئەمڕۆ وتووتە ئەوا لەوەی تۆ قورسترە ؛ ئەو ووشانەیش بریتین لە : سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ ، عَدَدَ خَلْقِهِ وَرِضَا نَفْسِهِ وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ . رواه مسلم : 726 . 3_ به‌وتنی وشه‌ی ( ئامین ) له‌دوای ته‌واو بوونی سوره‌تی فاتیحه له‌لایه‌ن ئیمامه‌وه له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت گوناهه‌كانت ده‌سڕێته‌وه . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ئه‌گه‌ر ئیمام له‌دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه وتی ئامین ئێوه‌ش بڵێن ئامین ؛ چونكه به‌ڕاستی هه‌ركه‌سێك ئامینه‌كه‌ی ڕێك بكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئامینی فریشته‌كان ؛ ئه‌وه گوناهه‌كانی پێشووی ده‌سڕێته‌وه . متفق علیه . 4_ پاداشتی كرده‌وه‌ی چاك له‌شه‌وی قه‌دردا به‌ئه‌ندازه‌ی پاداشتی عیباده‌تی 83 ساڵ وایه . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : شه‌وی قه‌در – پاداشتی كرده‌وه‌ی چاك تیایدا – به‌ئه‌ندازه‌ی پاداشتی عیباده‌تی زیاتر له هه‌زار مانگه . 5_ پاداشتی یه‌ك نوێژ له‌مزگه‌وتی حه‌ڕام به‌رامبه‌ر به هه‌زاران نوێژه ! پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : نوێژێك له‌مزگه‌وتی حه‌ڕام باشتره له سه‌د هه‌زار نوێژ له‌شوێنی تردا . صححه الالبانی فی الاروا‌ء : 1129 . 6_ به به‌ڕۆژووبوونی ڕۆژی عه‌ڕه‌فه گوناهی دووساڵت ده‌سڕێته‌وه ! پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەرەفە رەجام وایە خوای گەورە بیکاتە کەفارەتی تاوانه‌كانی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو . صحيح الجامع : 3853 . 7_ سه‌ده‌قه كردن به له‌ته خورمایه‌كی حه‌ڵاڵ یان هه‌رشتێكی تری هاوشێوه‌ی ؛ ئه‌وا كێشی له‌ته‌رازوو قوڕستره لهچیایێك . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : هەركەسێك بە ئەندازەى لەتە خورمایەكى حەڵاڵ خێر بكات- كە خواى گەورە جگە لە حەڵاڵ هیچ شتێكى تر وەرناگرێت- ئەوا خواى گەورە بە دەستى ڕاستى وەرى دەگرێت وگەورەى دەكات بۆ خاوەنەكەى تا بەئەندازەى شاخێكى لێ دێت ، هەروەكو چۆن یەكێك لە ئێوە بێچوە ئەسپەكەى گەورە دەكات . متفق علیه . 8_ هه‌ركه‌سێك ڕێنموویی خه‌ڵك بكات بۆ خێر و چاكه ؛ ئه‌وا پاداشتی بۆ هه‌یه وه‌ك پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ی گوێڕایه‌ڵی كردووه و چاكه‌كه‌ی كردووه ؛ ئه‌ی ده‌بێت پاداشتی ئه‌وكه‌سه چه‌ند بێت كه به‌مه‌لایین خه‌ڵكی ڕێنمووی كردووه بۆ خێر و چاكه ؟! پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك له ئيسلام‌دا ڕێگايه‌كى چاك بگرێته به‌ر (كه به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه ئه‌و كه‌سه پاداشتى بۆ هه‌يه وه پاداشتى ئه‌و كه‌سانه‌شى بۆ هه‌يه كه‌چاوى لێده‌كه‌ن وشوێنى ده‌كه‌ون له گرتنه‌به‌رى ئه‌م ڕێگايه چاكه بێ ئه‌وه‌ى پاداشتى هيچ لايهكيان كه‌م بكات . رواه مسلم : 1017 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 6 / 10 / 2020 |