فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
نیعمه‌تی باران بارین و سونه‌ته‌كانی كاتی باران بارین نیعمه‌تی باران بارین و سونه‌ته‌كانی كاتی باران بارین له‌نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر به‌نده‌كانی بریتیه له نیعمه‌تی باران بارین . خوای په‌روه‌ردگار ئاوی بارانی به‌ئاوێكی پاك و پاك كه‌ره‌وه‌ی وه‌سف كردوه و فه‌رمویه‌تی : ( وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا ) الفرقان : 48 . واته : له‌ئاسمانه‌وه ئاوێكی پاك و پاك كهروهمان نارده خواره‌وه . - وه هه‌روه‌ها به‌ئاوێكی موباره‌كی وه‌سف كردوه و فه‌رمویه‌تی : وَنَزَّلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً مُبَارَكًا فَأَنْبَتْنَا بِهِ جَنَّاتٍ وَحَبَّ الْحَصِيدِ ) ق : 9 . ( واته : له‌ئاسمانه‌وه‌ئاوێکی به‌پیت و به‌ره‌که‌تمان هه‌رده‌م دابه‌زاندووه جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه چه‌نده‌ها باخ و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و کشتوکاڵانه‌ی که‌دره‌و ده‌کرێن ئه‌روێنین . - وه لهسونهتی پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم له‌كاتی باران باریندا سونه‌تی ( وته‌یی ) و سونه‌تی ( كرداری ) هه‌یه . له سونه‌تی وتهییدا له‌كاتی باران باریندا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : اللهم صیبا نافعا . واته : خوایه بارانێكی به‌سوودمان بۆ ببارێنه . وه وتنی : مطرنا بفضل الله ورحمته . واته : به فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوا بارانمان بۆ باری . وه دوعا كردن له‌كاتی باران باریندا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : دوو دوعا ڕهتناكرێنهوه ؛ دوعاكردن له‌كاتی بانگدان ؛ وه دوعا كردن له‌كاتی باران باریندا . وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر له‌زیانی زۆری باران بارین بترسایه ئه‌یفه‌رموو : اللهم حوالینا ولا علینا . واته : خوایه باران به‌سه‌ر ده‌ورو بهرماندا ببارێنه به‌سه‌رماندا مه‌بارێنه . - وه لهسونهتی كرداری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌كاتی باران باریندا ؛ به‌شێك له‌لاشه‌ی ده‌رده‌خست بۆ ئه‌وه‌ی بارانی به‌ربكه‌وێت ؛ وه ده‌یفه‌رموو : ئه‌م بارانه تازه دروستكراوه له‌لای پهوهردگارمان . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌لگورد گه‌لاڵه‌یی . 21 / 9 / 2020 |