فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند جۆره زیكر و دوعایه‌ك له چه‌ند كات و شوێنی جیاواز چه‌ند جۆره زیكر و دوعایه‌ك له چه‌ند كات و شوێنی جیاواز بسم الله الرحمن الرحیم بێگومان زیكر و یادی خوای په‌ره‌وه‌ردگار فه‌زڵی زۆری له‌باره‌وه هاتوه ؛ وه زۆر سوودی هه‌یه . به‌هۆی یادی خواوه دڵ ئارام ده‌بێت . وه گوناهه‌كان ده‌سڕێته‌وه . وه پاداشتی زۆر به‌ده‌ست دێت . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ) . الرعد : 28 . واته : ئاگاداربن و بزانن كه‌وا به‌یادی خوا دڵه‌كان ئارام ده‌بن . وه فه‌رمویه‌تی : ( وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ) . الأحزاب : 35 . واته : ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن ، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه . _ چه‌ند زیكرێكی جۆراوجۆر هه‌یه پێیوسته له‌كاتی خۆیاندا پارێزگاریان لێ بكه‌ین و بیانخوێنین . بۆ نمونه له‌كاتی خه‌وتن ... ده‌ڵێین : بِاسْمِكَ رَبِّ وَضَعْتُ جَنْبِي وَبِكَ أَرْفَعُهُ ، إِنْ أَمْسَكْتَ نَفْسِي فَارْحَمْهَا ، وَإِنْ أَرْسَلْتَهَا فَاحْفَظْهَا بِمَا تَحْفَظُ بِهِ عِبَادَكَ الصَّالِحِينَ . واته : خوایه به‌ناوی تۆ ته‌نیشتم دانا و به‌ناوی تۆش به‌رزی ده‌كه‌مه‌وه ؛ خوایه ئه‌گه‌ر رۆحهكهمت برده‌وه ئه‌وه به‌زه‌یی پێ بكه وه ئه‌گه‌ر گه‌ڕاندیشته‌وه بیپارێزه به‌وه‌ی كه به‌نده چاكه‌كانی خۆتی پێ ده‌پارێزیت . وه له‌كاتی له‌خه‌و هه‌ستان ... ده‌ڵێین : ( الحمد للهِ الذي أحيانا بعد ما أماتنا وإليه النشورُ ) . واته : سوپاس و ستاییش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه ژیانی به‌به‌ر هێناینه‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی كه مراندینی ؛ زیندوو بوونه‌وه‌ش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌بێت . وه له‌كاتی ده‌رچوونمان له‌ماڵ ... ده‌ڵێین : (بسمِ اللهِ ، توَكَّلتُ على اللهِ ، اللَّهمَّ إني أعوذُ بك أنْ أَضِلَّ أو أُضَلَّ ، أو أَزِلَّ أوْ أُزَلَّ ، أو أظْلِمَ أو أظْلَمَ ، أو أجْهلَ أو يُجهَلَ عليَّ ) . واته : خوایه من په‌نا ده‌گرم به‌تۆ له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی گومڕا بكه‌م یان گومڕا بكرێم ؛ یان هه‌ڵه بكه‌م یان هه‌ڵه‌م پێ بكرێت ؛ یان سته‌م بكه‌م یان سته‌مم پێ بكرێت ؛ یان نه‌زانی و نه‌فامی بكه‌م یان نه‌زانی و نه‌فامی و به‌رامبه‌ر بكرێت . وه له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌ی ماڵمان ... ده‌ڵێین : (بِسْمِ اللَّهِ وَلَجْنَا وَبِسْمِ اللَّهِ خَرَجْنَا وَعَلَى اللَّهِ رَبِّنَا تَوَكَّلْنَا ) . واته : به‌ناوی خوا چوینه ژووره‌وه ؛ وه به‌ناوی خوا ده‌رچووین له‌ماڵ ؛ پشت و په‌ناشمان به‌ستووه به‌خوای په‌روه‌ردگارمان . وه له‌كاتی چوونه سه‌رئاو ... ده‌ڵێین : ( بسم الله ؛ اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ ) . واته : به‌ناوی خوا ده‌چمه ژووره‌وه ؛ خوایه په‌نات پێ ده‌گرم له‌شه‌یتانه نێر و مێینه‌كان . وه له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاو ... ده‌ڵێین : ( غفرانك ) . واته : خوایه داوای لێخۆش‌بوونت لێ ده‌كه‌م چونكه ئه‌م ماوه‌یه دوور بووم له‌یاد و زیكری تۆ . وه له‌كاتی چوونه ناو مزگه‌وت ... ده‌ڵێین : ( بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله ؛ اللَّهمَّ افتَح لي أبوابَ رحمتِكَ ) . واته : به‌ناوی خوا درود و سڵاو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ؛ خوایه ده‌رگاكانی ڕه‌حمه‌تت لێم بكه‌ره‌وه . وه له‌كاتی ده‌رچوون له‌مزگه‌وت ... ده‌ڵێین : ( بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله ؛ اللَّهمَّ إنِّي أسألُكَ مِن فضلِكَ ) . واته : به‌ناوی خوا درود و سڵاو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ؛ خوایه داوای فه‌زڵ و به‌خششی خۆتت لێ ده‌كه‌م . وه له‌كاتی سواربوونی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه وه‌ك ئه‌سپ یان ته‌یاره یان كه‌شتی یان سه‌یاره ... ده‌ڵێین : (بِسْم اللَّهِ ، الحَمْدُ للَّهِ ، سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ ) . واته : به‌ناوی خوا ؛ سوپاس و ستاییش بۆخوا ؛ پاكی و بێ گه‌ردی بۆ ئه‌وخوایه‌ی كه ئه‌مه‌ی بۆ موسه‌خه‌ر كردوین و ئێمه‌ش ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بوو به‌سه‌ریدا ؛ به‌ڕاستی له‌دواڕۆژیشدا هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌گه‌ڕێینه‌وه . وه له‌دوای ته‌واو بونی بانگ ... ده‌ڵێین : ( اللهم ربَّ هذه الدعوةِ التامة ، والصلاة القائمة ، آتِ محمدًا الوسيلةَ والفضيلة، وابعَثْه مقامًا محمودًا الذي وعَدْتَه ) . واته : خودایه په‌روه‌ردگاری ئه‌م بانگه‌وازه بێ كه‌م و كورتیه ؛ خاوه‌نی درودی به‌رده‌وام ؛ ببه‌خشه به‌پێغه‌مبه‌ر محمد صلی الله علیه وسلم پله و پایه‌ی به‌رزی ( الوسیلة ) له‌به‌هه‌شتدا هه‌روه‌ها پێی ببه‌خشه پله‌ی (الفضيلة ) كه په‌له‌ی شه‌فاعه‌ته ته‌نها به‌یه‌ك كه‌س ده‌درێت له‌ڕۆژی دواییدا ؛ هه‌روه‌ها ببه‌خشه پێی ئه‌و شوێنه به‌رز و باشه‌ی كه به‌ڵێنت پێداوه . وه پێویسته بزانین ئه‌گه‌ر پارێزگاری له‌م زیكرانه بكه‌ین ئه‌وه له‌ژێر پارێزگاری خوای په‌روه‌ردگاردا ده‌بین و هیچ شتێك به‌ئیزنی خوای په‌روه‌ردگار زیانمان پێ ناگه‌یه‌نێت . خوایه یارمه‌تیمان بده بۆ یادكردنت و سوپاس كردنت و په‌رستنت به‌جوانترین شێوه . والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته . وه‌رگێڕان : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 28 / 9 / 2020 |