فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمی بهشهڕهێنانی گیانله‌به‌ران و بهگژیهكتربردنیان حوكمی بهشهرهێنانی گیانله‌به‌ران و بهگژیهكتربردنیان زانایان فه‌رمویانه حه‌ڕامه و دروست نیه گیانله‌به‌ران بهشهڕبنرێن و به‌گژیه‌كدا ببرێن ؛ بێگومان ئه‌م كاره حه‌ڕامه ؛ وه پاره له‌سه‌ر وهرگتنیشی حه‌ڕامه ؛ چونكه ئه‌مه ئه‌زیه‌تدانی گیانله‌به‌رانه و ماندووكردنیانه له‌شتێكی بێ سوود و ناشه‌رعی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم نه‌هی كردووه و نه‌فه‌رتی كردوه له‌وكه‌سانه‌ی گیانله‌به‌ران ده‌كه‌نه نیشانه‌یه‌ك و ده‌یانكوژن و ئه‌زیه‌تیان ده‌ده‌ن - به‌بێ حاله‌تی ڕاوكردن - ؛ جا ئه‌م ئه‌زیه‌تدانه چ به‌ده‌ستی مرۆڤه‌كان بێت یان به (شه‌ڕ ) و ( ناكۆكی ) دروست كردن بێت له‌نێوانیان هه‌ر حه‌رامه و دروست نیه و بێ ره‌حمی و بێ به‌زه‌ییه . ئایه كێ هه‌یه حه‌زبكات شهر و ناكۆكی بخرێته نێوان منداڵه‌كانی یان خۆی و كه‌سانی تر بێ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كیان بكه‌نه‌وه و یه‌كتر ئه‌زیه‌ت و برینداربكهن ؟! بۆیه ئاگاربن ئه‌م كاره تاوان و سته‌مه و گیانله‌به‌رانیش وه‌ك ئێمه دروستكراوی خوان ؛ هه‌ست به‌ئه‌زیه‌ت و ناخۆشی ده‌كه‌ن ؛ به‌باش بوون له‌گه‌ڵیان خێر و پاداشتت ده‌ست ده‌كه‌وێت ؛ وه به‌خراپ بوون له‌گه‌ڵیان سزا‌و تاوانت ده‌ست ده‌كه‌وێت . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ئافره‌تێكی زیناكار به‌هۆی ئاودانی به سه‌گێكی تێنوو خوا لێی خۆش بوو و ده‌یباته به‌هه‌شت ؛ وه ئافره‌تێك به‌هۆی برسی كردن و تێنوو كردنی پشیله‌یه‌ك و به‌ندكردنی هه‌تا مردن شاییسته‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌بێت و له‌رۆژی دوایی ده‌خرێته دۆزه‌خ ! وصلی الله علی نبینا محمد و علی آله وصحبه وسلم . نوسینی : مامۆستا هه‌لگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 21 / 11 / 2020 |