فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مه‌ترسی حه‌سوودی و چاوپیسی مه‌ترسی حه‌سوودی و چاوپیسی حه‌ساده‌ت شتێكه له‌ده‌روونی نه‌وه‌كانی ئاده‌م دانراوه له‌وه‌ته‌ی دروست كراون ؛ یه‌كێك له‌دوو كوڕه‌كانی ئاده‌م – علیه السلام – به براكه‌ی وت : ده‌تكوژم ! چونكه خوای په‌روه‌ردگار قوربانیه‌كه‌ی له‌براكه‌ی وه‌رگرت به‌ڵام له‌وی وه‌رنه‌گرت . له‌كاتێكدا براكه‌ی هیچ شتێكی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌كردبوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه خوای په‌روه‌ردگار قوربانیه‌كه‌ی ئه‌وی گیرا كرد به‌هۆی چاكی و نیازپاكی به‌ڵام هی ئه‌وی تریان گیرا نه‌كرد . بۆیه براكه‌ی حه‌سوودی پێ برد و هه‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرد به‌كوشتن ؛ وتی : به‌دڵنایی ده‌تكوژم ! وه بێگومان كوشتیشی ! واته برا برا ده‌كوژێت به‌هۆی حه‌ساده‌ت ؟! وه‌ڵام : به‌دڵنایی به‌ڵێ . حه‌ساده‌ت بوونی هه‌یه له‌وه‌ته‌ی منداڵه‌كانی ئاده‌م له‌دایك بوونه هه‌تا هاتنی قیامه‌ت . له مهشهورترینی چیرۆكه‌كانی باسی حه‌ساده‌ت له‌قورئانی پیرۆزدا بریتیه له چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یوسف – سه‌لامی خوای په‌روه‌ردگاری لێبێت - ؛ كاتێك براكانی حه‌سوودیان پێ برد و خستیانه ناو بیره‌وه ؛ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی رزگاربن . ئایه به‌ڕاست حه‌ساده‌ت هۆكاره بۆ تووش بوون به‌نه‌خۆشی ؟ وه ئایه نیشانه‌كانی حه‌ساده‌ت و تووش بوون به‌چاوه‌وه چین ؟ وه چۆن و به‌چی خۆمان له‌چاوی كه‌سانی حه‌سوود بپارێزێن ؟ وه ئایه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ تووش بوون به‌چاوه‌وه چیه ؟ زانایان حه‌ساده‌تیان پێناسه كردووه به‌ئاوات خواستن به نه‌مانی نیعمه‌ت و به‌خششی خوا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌ساده‌تی پێ ده‌برێت . وه زۆر جار كه‌سی حه‌سوود هه‌وڵی لادان و نه‌هێشتنی ئه‌م نیعمه‌ته ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی كه حه‌سوودی پێ ده‌بات ! وشه‌ی حه‌سه‌د له‌قورئانی پیرۆزدا له‌سوره‌تی الفلق دا هاتووه و خوای فه‌رمویه‌تی : ( وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ) الفلق : 5 . واته : په‌ناده‌گرم به‌خوا له شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود ، کاتێ که حه‌سودی ده‌بات. وه لهسونهتی پاكی پێغه‌مبه‌ریشه‌وه صلی الله علیه وسلم هاتووه و فه‌رمویه‌تی : (لا تَباغَضُوا، و لا تَحاسدُوا ) . واته : ڕقتان له‌یه‌كتر نه‌بێته‌وه و حه‌سوودی به‌یه‌كتر مه‌به‌ن . بێگومان حه‌ساده‌ت حه‌رامه و دروست نیه به‌هۆی زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی . شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : شیكردنه‌وه‌ی ڕاست و دروستی مانای حه‌سه‌د ئه‌وه‌نیه كه مرۆڤ ئاواته‌خوازی نه‌مانی نیعمه‌تی خوا بێت له‌سه‌ر غه‌یری خۆی به‌ڵكو مانای ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ڕازی نه‌بێت به‌و نیعمه‌ته‌ی خوا به‌خشیویه‌تی به غه‌یری ئه‌و ؛ جا وه‌ك یه‌كه حه‌زبكات به‌نه‌مانی ئه‌و نیعمه‌ته یان نا ! كۆمه‌ڵێك فه‌رموده‌ی سه‌حیح له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی الله علیه وسلم هاتوه كه نابێت موسلمان حه‌سوودی به‌برا موسڵمانه‌كه‌ی به‌رێت . وه فه‌رمانی پێ كردووین كه خۆمان بپارێزێن لهچاوهزار و به‌چاوی خراپ سه‌یری خه‌ڵك و ماڵ و سامانیان نه‌كه‌ین . به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌مه خوای په‌روه‌ردگار له‌سوره‌تی ( الكهف ) فه‌رمویه‌تی : (وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاءَ اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ۚ إِنْ تَرَنِ أَنَا أَقَلَّ مِنْكَ مَالًا وَوَلَدًا ) . الكهف : 39 . واته : ده‌بوا کاتێك چوویته ناو باخه‌که‌ته‌وه، بتوتایه : ما شا‌ء الله ، هه‌رچی خوا ویستی له‌سه‌ر بێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته به‌خششی خوایه‌و به‌هه‌رکه‌س بیه‌وێت ده‌یبه‌خشێت، هیچ هێزو توانایه‌ك بۆ هیچ که‌س نی یه ته‌نها به‌هۆی خواوه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر تۆ من ده‌بینیت ماڵ و سامان و نه‌وه‌م له تۆ که‌متره. . . وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ی ئوممه‌ته‌كه‌م به‌هۆیه‌وه ده‌مرێت له‌دوای قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا به‌هۆی چاوپیسیهوهیه . وه هه‌روه‌رها پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : به‌چاوه‌بوون حه‌ق و ڕاسته و خه‌ڵكی تووشی ده‌بێت ؛ ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت پێش قه‌ده‌ر بكه‌وێت ئه‌وه تێڕوانینی خراپ پێشی ده‌كه‌وت . وه فه‌رمویه‌تی : ئه‌گه‌ر داوای ده‌ست نوێژ له‌یه‌كێك له‌ئێوه كرا – كاتێك گومانی بهچاوبردنی خه‌ڵكی لێكرا – ئه‌وه باده‌ست نوێژ بگرێت و ئاوی ده‌ست نوێژه‌كه به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌دا بكرێت . وه له‌سه‌هلی كوڕی حونه‌یفه‌وه - ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رموی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه سه‌رسامی خۆی بوو یان ماڵ و سامانی بوو ئه‌وه با دوعای به‌ره‌كه‌تی بۆ بكات چونكه به‌ڕاستی چاوپیسی ڕاسته و كاریگه‌ری هه‌یه . وه له‌جابری كوڕی عبدالله وه - ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : چاوپیسی هه‌یه و ڕاسته ؛ وشتره ده‌خاته مه‌نجه‌ڵه‌وه وه پیاو ده‌خاته ناو گۆڕه‌وه . وه عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : دوژمنایه‌تی نیعمه‌ته‌كانی خوا مه‌كه‌ن ؛ پێی وترا : كێ هه‌یه دوژمنایه‌تی نیعمه‌ته‌كانی خوا بكات ؟ فه‌رمووی : ئه‌وكه‌سانه‌ی حه‌ساده‌ت به‌خه‌ڵكی ده‌به‌ن به‌هۆی ئه‌ونیعمه‌تانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیون . زانایان ڕوونیان كردۆته‌وه كه حه‌ساده‌ت هۆكاره بۆ مردن یان تووش بوون به نه‌خۆشی ؛ به‌ڵام هیچ شتێك نیه به‌ته‌واوی ده‌ری بخات كه كه‌سه مردووه‌كه به‌هۆی بهچاوهچوونهوه مردووه . وه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نه‌یه كه به‌چاوه‌چوون به‌ده‌ربێت له‌قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگار ؛ وه مانای ئه‌وه نیه كه مردن به‌ده‌ست خوای په‌روه‌ردگار نه‌بێت . ئایه نیشهنهكانی به‌چاوه‌چوون چیه ؟ نیشانه‌كانی به‌چاوه‌چوون ته‌نها له‌سه‌ر لاشه‌ی كه‌سه‌كه ده‌رناكه‌وێت به‌ڵكو به‌چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌رده‌كه‌ون ؛ هه‌ندێك جار چاوپیسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاشه ده‌بێت یان له‌سه‌ر ماڵ و سامان یان له‌سه‌ر خێزان و منداڵ . وه زۆربه‌ی جار نیشانه‌كان له‌سه‌ر ده‌روونی كه‌سه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و حه‌زی له‌زۆر شت نامێنێت كه له‌پێشدا حه‌زی لێ بووه ؛ وه تووشی خه‌مۆكی ده‌بێت و حه‌ز به‌ته‌نیایی گۆشه گیری ده‌كات ؛ وه حه‌زی له كاركردن یان خوێندن نامێنێت . وه زۆر مه‌یلی بۆ نوستن ده‌بێت و لاشه‌ی زۆر بێ توانا و ته‌مبه‌ڵ ده‌بێت ؛ وه زۆر دڵته‌نگ و غه‌مگین ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانێت . وه زۆر كه‌سی تووش بوو به‌چاوی پیسه‌وه تووشی نه‌خۆشی لاشه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك پزیشكه‌كان هیچ چاره‌سه‌ریان بۆی جێ به‌جێ نابێت !. وه هه‌ندێك جار چاوی پیس كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ماڵ و سامانه‌وه و كه‌سی تووش بوو تووشی چه‌ندین كێشه و ڕوداوی ناخۆش ده‌بێت ؛ ماڵ و سامانی له‌ده‌ست ده‌چێت . وه زۆرجار چاوی پیس كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان له‌كاتێكدا له‌پێشدا خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی زۆر له‌نێوان ئه‌م خێزانه‌دا هه‌بووه ؛ زۆرجار ئه‌م كیشانه ده‌بنه هۆی له‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد یان جیابوونه‌وه و رۆییشتنی منداڵ له‌ماڵه‌وه . چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌حه‌سودی و چاوی پیس ؟ خۆپاراستن له‌حه‌سودی و چاوپیسی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسلمانێك ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌چه‌ندین فه‌رموده‌دا ئامۆژگاری كردوین خۆمان بپارێزین له‌حه‌سودی و چاوپیسی . هاوه‌ڵی به‌ڕێز موعازی كوڕی جه‌به‌ل – ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : پارێزگاری لهبهجێهێنان و به‌ده‌ست هێنانی كار و مه‌به‌سته‌كانتان بكه‌ن به‌هێشتنه‌وه‌ی به‌نهێنی ؛ چونكه هه‌موو خاوه‌ن نیعمه‌تێك حه‌سوودی پێ براوه . صحصح الجامع . وه له‌دایكه عائیشه‌وه - ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاری لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی پێكردین روقیه بخوێنێن بۆ خۆمان یان بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی تووشی چاوپیسی ده‌بن . وه له‌ڕوداوێكی تردا جارێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌مالی ئوم سه‌له‌مه جاریهكی بینی كه لهڕوومهتیدا خاڵێك هه‌بوو ؛ فه‌رمووی روقیه‌ی بۆ بخوێنن چونكه تووشی تێروانینی خراپ و چاوی پیس بووه . رواه مسلم . بۆ چاره‌سه‌ری نیشانه‌كانی حه‌سوودی و چاوپیسی پێویسته بزانرێت كه شیفا ته‌نها به‌ده‌ست خوای په‌روه‌ردگاره و شیفا له‌لای غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار نیه . پاشان با ده‌ست بكات به‌خوێندنی ڕوقیه‌ی شه‌رعی به‌م شێوه‌یه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین : ئه‌وه‌ی ڕوقیهكه ده‌خوێنێت پێویسته ده‌ست نوێژ بگرێت ؛ پاشان هه‌ردوو ده‌سته‌كانی بگه‌یه‌نێت به‌یه‌ك و ئه‌م سوره‌ت و ئایه‌تانه‌ی تیادا بخوێنێت كه بریتین له ( سوره‌تی فاتیحه وه ئایه‌ت كورسی وه دوو ئایه‌تی كۆتایی سوره‌تی به‌قه‌ڕه پاشان سوره‌تی اخلاص و فه‌له‌ق و ناس بخوێنێت ؛ وه بڵێت : بِاسْمِ اللهِ أَرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنِ حَاسِدٍ، اللهُ يَشْفِيكَ بِاسْمِ اللهِ أَرْقِيكَ . وه بڵێت : أُعِيذُك بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لامَّةٍ . پاشان فوودهكات به‌ناو هه‌ردوو له‌پیدا ؛ پاشان به‌پێی توانای ده‌ست ده‌هێنێت به‌لاشه‌یدا . وه خوێندنی ئه‌م ئایه‌ت و دوعایانه پێویسته سێ جار دووباره بكاته‌وه . وه هه‌روه‌رها پێوسته كه‌سی تووشبوو بهحهسهد وێرده‌كانی به‌یانیان و ئێوارن رۆژانه و شه‌وانه بخوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبێت . وصلی الله علی نبینا محمد و علی آله وصحبه أجميعين . 30 / 9 / 2020 |