فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
نوێژی چێشته‌نگاو و پاداشته‌كه‌ی نوێژی چێشته‌نگاو و پاداشته‌كه‌ی ئایه نوێژی چێشته‌نگاو چیه ؟ وه ئایه فه‌زڵ و پاداشته‌كه‌ی چیه ؟ وه ئایه چۆن ئه‌نجام ده‌درێت ؟ نوێژی چیشته‌نگاو ناونراوه به نوێژی ته‌وبه‌كاران ؛ واته ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێنه‌وه . هه‌ركه‌سێك ئه‌م نوێژه ئه‌نجام بدات پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت و وه‌ك ئه‌وه وایه 360 سه‌ده‌قه‌ی كردبێت ! كه بریتیه له ژماره‌ی جومگه‌كانی مرۆڤ . له فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحدا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلَامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ ، فَكُلُّ تَسْبِيحَةٍ صَدَقَةٌ ، وكُلُّ تَحْمِيدَةٍ صَدَقَةٌ ، وَكُلُّ تَهْلِيلَةٍ صَدَقَةٌ ، وَكُلُّ تَكْبِيرَةٍ صَدَقَةٌ ، وَأَمْرٌ بِالْمَعْرُوفِ صَدَقَةٌ ، وَنَهْيٌ عَنِ الْمُنْكَرِ صَدَقَةٌ ، وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا من الضُّحَى ) . رواه مسلم . واته : هه‌موو به‌یانیه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی یه‌كێك له ئێوه سه‌ده‌قه‌یه‌ك ده‌بێت بكرێت ، ووتنی گشت تهسبیحاتێك وه‌كو (سبحان الله) سه‌ده‌قه‌یه ، وه گشت سوپاس و ستایشێك بۆ خوا وه‌كو (الحمد لله) سه‌ده‌قه‌یه ، وه ووتنی (لا اله الا الله) سه‌ده‌قه‌یه ، وه ووتنی (الله اكبر) سه‌ده‌قه‌یه ، وه فرمان كردن به چاكه سه‌ده‌قه‌یه ، وه نه‌هی كردن له خراپه سه‌ده‌قه‌یه ، وه ئه‌نجامدانی دوو ڕكه‌عه‌ت له كاتی چێشته‌نگاودا جێگای گشت ئه‌و خێر‌و سهدهقانهی باسكرا ده‌گرێته‌وه . چۆنیه‌تی نوێژی چێشته‌نگاو : ئه‌م نوێژه ده‌توانرێت له دوو ركهعهت هه‌تا هه‌شت ركهعهت ئه‌نجام بدرێت ؛ دوو ركهعهت دوو ركهعهت نوێژه‌كان ده‌كه‌ێت و سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه ؛ وه كاتى ده‌ست پێكردنى ئه‌م نوێژه له دواى به‌رزبونه‌وه‌ى خۆر به ئه‌ندازه‌ى رمحێك – واته چاره‌گێك دوای كاتی خۆر ده‌ركه‌وتن - هه‌تاوه‌كو پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژ بگات به ناوه‌ڕاستى ئاسمانه‌وه - واته چاره‌گێك پێش بانگی نیوه‌رۆ - ، به‌ڵام باش‌ترين و خێرترين كات ئه‌و كاته‌يه كه ڕۆژ زۆر گه‌رم ده‌بێت . وه‌رگێڕان : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی . 29 / 9 / 2020 |