فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئایه ڕاسته مه‌سح كردن له‌سه‌ر گۆره‌ویه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه دروست نیه ؟ ئایه ڕاسته مه‌سح كردن له‌سه‌ر گۆره‌ویه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه دروست نیه ؟ الحمدلله رب العالمین والصلاة والسلام على نبينا محمد و على آله وصحبه أجمين . كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن دروست نیه مه‌سح له‌سه‌ر گۆره‌ویه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بكرێت چونكه گۆره‌ویه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه جیاوازن و وه‌كو گۆره‌ویه‌كانی سه‌رده‌می پێشوو نین زۆر ئهستووربن و له‌پێستی ئاژه‌ڵ دروست كرابن . وه‌ڵام : ئیمامی نه‌وه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) له‌كتابی المجموع دا فه‌رمویه‌تی : " وَحَكَى أَصْحَابُنَا عَنْ عُمَرَ وَعَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا جَوَازَ الْمَسْحِ عَلَى الْجَوْرَبِ وَإِنْ كَانَ رَقِيقًا ، وحكوه عن أبي يوسف ومحمد واسحق وَدَاوُد . انتهى من "المجموع شرح المهذب" : 1 / 500 . واته : هاوه‌ڵانمان گێڕاویانه‌ته‌وه له عومه‌ر و عه‌لی – ڕه‌زای خوایان لێبێت – كه دروسته مه‌سح له‌سه‌ر گۆره‌وی بكرێت ئه‌گه‌رچی ته‌نكیش بێت . _ تێبنی : به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌نده ته‌نك نه‌بێت ڕه‌نكی پێستی تیادا دیار و ئاشكرابێت . بێگومان مه‌سح كردن له‌سه‌ر گۆره‌وی به‌بێ مه‌رجی ته‌نكی و ئه‌ستووری له‌كۆمه‌ڵێك سه‌حابه هاتووه - ڕه‌زای خوایان لێبێت – ئیمامی ئه‌بوداود فه‌رمویه‌تی : ومَسَحَ على الجوربين : عليُّ بنُ أبي طالبٍ ، وابنُ مسعودٍ ، والبراءُ بنُ عازبٍ ، وأنسُ بنُ مالكٍ ، وأبو أُمامةَ ، وسهلُ بنُ سعدٍ ، وعمرُو بنُ حُرَيْثٍ ، ورُوِيَ ذلك عن عُمَرَ بنِ الخطَّاب وابنِ عبَّاسٍ . «سنن أبي داود» 1 / 113 . واته : عه‌لی كوری ئه‌بو طالب و ابن مه‌سعود و بهڕڕائی كوڕی عازب و ئه‌نه‌سی كوری مالیك و ئه‌بو ئومامه و سه‌هلی كوڕی سه‌عد و عه‌مری كوری حورهیث و عومه‌ری كوری خه‌تتاب و ابن عه‌بباس – ڕه‌زای خوایان لێبێت – گشتیان مه‌سحیان له‌سه‌ر گۆره‌وی كردووه . وه ئهزڕهقی كوڕی قه‌یس – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : رَأَيْتُ أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ أَحْدَثَ ؛ فَغَسَلَ وَجْهَهُ وَيَدَيْهِ، وَمَسَحَ بِرَأْسِهِ، وَمَسَحَ عَلَى جَوْرَبَيْنِ مِنْ صُوفٍ؛ فَقُلْتُ: «أَتَمْسَحُ عَلَيْهِمَا؟» فَقَالَ: «إِنَّهُمَا خُفَّانِ، وَلَكِنَّهُمَا مِنْ صُوفٍ»»(٧-[أخرجه الدولابيُّ في «الكُنى والأسماء» (١٠٠٩). وصحَّحه أحمد شاكر، [انظر: «سلسلة الآثار الصحيحة» لأبي عبد الله الداني بنِ منير آل زه‌وي (120 ) . واته : ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكم بینی – ڕه‌زای خوای لێبێت – له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتندا ؛ روخسار و ده‌سته‌كانی شوشت ؛ وه سه‌ری مه‌سح كرد ؛ وه مه‌سحی له‌سه‌ر گۆره‌ویه‌كانی كرد كه له سوف دروست كرابوون ؛ پێم وت : ئایه مه‌سح له‌سه‌ر ئه‌م جۆره گۆرهویهش ده‌كه‌ی ؟ فه‌رمووی : ئه‌مه خوفن به‌ڵام لهسوف دروست كراون . وه یه‌حیای بهككاء – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : گوێم له‌عبدالله ی كوڕی عومه‌ر بوو – ڕه‌زای خوای لێبێت – ئه‌یفه‌رموو : «المَسْحُ عَلَى الجَوْرَبَيْنِ كَالمَسْحِ عَلَى الخُفَّيْنِ»»(٨-[أخرجه عبد الرزَّاق في «المصنَّف» (١/ ٢٠١) رقم: (٧٨٢)، وابنُ أبي شيبة في «المصنَّف» (١/ ١٧٣) رقم: (١٩٩٤). وسندُه حسنٌ، انظر: تحقيق الألباني ﻟ: «المسح على الجوربين والنعلين» للقاسمي : 58 . واته : مه‌سح كردن له‌سه‌ر گۆره‌وی وه‌ك مه‌سح كردن وایه له‌سه‌ر خووف . ئه‌م به‌ڵگانه ڕوون و ئاشكران كه هه‌روه‌ك چۆن دروسته مه‌سح له‌سه‌ر خوف بكرێت – واته ئهوگۆرهویهی له‌پێستی ئاژه‌ل دورست ده‌كرێت - به‌هه‌مان شێوه دروسته له‌سه‌ر ئه‌م گۆرهویانهش بكرێت كه لهسوف و هه‌رجۆره شتێكی تر دروست ده‌كرێن ؛ وه فه‌رق نیه ته‌نك بێت یان ئه‌ستوربێت گرنگ ئه‌وه‌یه ته‌واوی پێیه‌كان بهگوێزینگهوه دابپۆشێت ؛ وه ئه‌وه‌نده ته‌نك نه‌بێت كه ره‌نگی پێستی له‌ژێردا دیار و ئاشكرا نه‌بێت ؛ والله أعلم . وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم . نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 25 / 11 / 2020 |