زۆر جار کاتێک تەماعی دونیا دەکەوێتە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێتە هۆی کێشە لەنێوان دروست بوونیان ...

زۆر جار کاتێک تەماعی دونیا دەکەوێتە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێتە هۆی کێشە لەنێوان دروست بوونیان ...

چیرۆکێکی بەسوود ...

کەسێک بەناوی ئەحمەدی کوری عەمماری الاسدی دەگێرێتەوە و دەڵێت : لەگەڵ یەکێک لەمامۆستاکان بەدوای جەنازەیەکەوە دەڕۆییشتین بۆ سەر گۆرستان ؛ لەڕێگادا چەند سەگێکمان بینی ؛ یاری و گاڵتەیان بەیەکەوە دەکرد و لەگەل یەکتری زۆر تەبا و کەیف خۆش بوون ؛ مامۆستاکە ئاوری لەقوتابی و هاوڕێکانی دایەوە و ووتی سەیر بکەن لەگەل یەکتری چەند بەرێز و خۆشەویست و بە ئەخلاقن ؛ پاشان دوای گەرانەوەمان لەسەر گۆرستان بینیمان سەگەکان لەسەر لاشەی ئاژەڵێکی مردارەوە بوو کۆببوونەوە و شەریان بوو و گۆشتیان لەیەکتری دەستاند و بەدوژمنایەتی بەدوای یەکتر دەکەوتن ؛ مامۆستاکە ئاوری لەهاوڕێکانی دایەوە و ووتی : هاوڕێیانم بینیتان ؟ ... هەرکاتێک دونیا لەنێوانتاندا نەبوو ئەوە دەبن بەبرا و خۆشەویست ؛ وە هەرکاتێک دونیا کەوتە نێوانتان شەری لەسەر دەکەن وەک شەری ئەم سەگانە لەسەر ئەم لاشە مردار بووە .
مختصر تاريخ دمشق لابن عساكر 1/378.
وەرگێر : هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .