فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمی به‌شداری كردنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ – كریسمس حوكمی به‌شداری كردنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ – كریسمس به‌داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن له موسڵمانان به‌شداری ئه‌م جه‌ژنه‌ی گاوران ده‌كه‌ن ! موسڵمانی خۆشه‌ویست ئێستا به پشتیوانی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌قڵت ده‌دوێم ؛ وه ڕاستی قسه‌كانم به به‌ڵگه‌ی قوڕئان بۆت ده‌سه‌لمێنم . گاوره‌كان له‌م ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگ دهگێران به بۆنه‌ی له‌دایك بوونی كوڕی خوا ! ئایه گونجاوه بۆ كه‌سێك قورئان بخوێنێـهوه و بڵێت : لم یلد و لم یولد . واته : خوا له‌كه‌س نه‌بووه وه كه‌سیشی لێ نه‌بووه . له‌هه‌مانكاتدا به‌شداری جه‌ژنێك بكات كه به‌ناوی له‌دایك بوونی كوڕی خوا ده‌كرێت ؟! وه هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ئێمه ته‌نها جه‌ژنه پیرۆزه‌یان لێ ده‌كه‌ین له‌به‌ر هاوڕێیه‌تی و دڵخۆش كردنیان ! ئایه چۆن ده‌بێت ئه‌م قسه‌یه بكه‌یت له‌كاتێكدا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : لكم دینكم و لی دین . واته : پێیان بڵێ دینی خۆتان بۆ خۆتان وه دینی خۆم بۆخۆم . وه هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ئێمه ته‌نها بۆ خۆشی و كات به‌سه‌ر بردن به‌شداری ئه‌م جه‌ژنه‌یان ده‌كه‌ین ! ئایه ئه‌مه چۆن ده‌بێت له‌كاتێكدا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ۚ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ ۗ ) . النساء : 140 . واته : هه‌ر کاتێک له جێیه‌کدا گوێتان لێ بوو کوفر‌و گاڵته به‌ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کرا ، ئه‌وه دامه‌نیشن له‌گه‌ڵیان هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان ده‌گۆڕن (ئه‌گه‌ر دابنیشن و گوێ نه‌ده‌نێ) ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش له‌و کاته‌دا وه‌ک ئه‌وانن و (حسابی ئه‌وانتان بۆ ده‌کرێت) . له‌دوای ئه‌وه‌ی باسمان كرد گومان نابه‌م موسڵمانێك هه‌بێت به‌بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزباییان لێ بكات یان وه‌ڵامیان بداته‌وه یان به‌شداریان بكات . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 22 / 12 / 2020 |