فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
وه‌ڵامی بهدروستدانهرانی پیرۆزباییكردن له‌بێ باوه‌ڕان له‌كاتی جه‌ژن و بۆنه‌كانیان وه‌ڵامی بهدروستدانهرانی پیرۆزباییكردن له‌بێ باوه‌ڕان له‌كاتی جه‌ژن و بۆنه‌كانیان
بسم الله الرحمن الرحیم الحمدلله رب العالمین و الصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه أجمعین . به‌پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ڵامی ئه‌وجۆره كه‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه كه پیرۆزبایی كردن له‌بێ باوه‌ڕان له‌كاتی جه‌ژن و بۆ نه‌كانیان به دروست ده‌زانن ! بێگومان ئه‌م جۆره فه‌توایانه فه‌توای شازن و پێچه‌وانه‌ی فه‌توای كۆده‌نگی زانایانه ؛ كه فه‌رمویانه دروست نیه پیرۆزبایی له‌بێ باوه‌ڕان بكرێت له‌كاتی جه‌ژن و بۆ نه‌كانیان ؛ زانای پایه‌به‌رز پێشه‌وا ابن القیم – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – كۆده‌نگی زانایانی نه‌قل كردووه له‌سه‌ر نادروستی ئه‌مكاره و فه‌رمویه‌تی : ( وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به ، فحرام بالاتفاق مثل أن يُهنئهم بأعيادهم وصومهم ، فيقول : عيد مبارك عليك ، أو تهنأ بهذا العيد ، ونحوه ، فهذا إن سلم قائله من الكفر، فهو من المحرمات ، وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب ؛ بل ذلك أعظم إثمًا عند الله وأشد مقتًا من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه ) . أحكام أهل الذمة؛ لابن القيم 1/ 441 . واته : پیرۆزبایی كردن به شه‌عائیر و دروشمه‌كانی په‌یوه‌ست به كوفر و بێ باوه‌ڕان ؛ حه‌ڕامه به‌كۆده‌نگی زانایان وه‌ك پیرۆزبایی كردن لێیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانیان یان ڕۆژوه‌كانیان ؛ بۆ نمونه بڵێت : جه‌ژنت پیرۆزبێت ؛ یان به‌بۆنه‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌وه پیرۆزبایی بكات ؛ وه هاوشێوه‌ی ئه‌م شتانه ؛ ئه‌وه‌ی ئه‌م پیرۆزباییه ده‌كات ئه‌گه‌ر تووشی تاوانی كوفر نه‌بوبێت ئه‌وا بێگومان تووشی حه‌ڕامێك له‌حه‌رامه‌كان بووه ؛ چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه پیرۆزبایی لێ بكات به‌بۆنه‌ی سوجده بردنی بۆ سه‌لیب ! ؛ وه ئه‌م پیرۆزبایی كردنه زۆر تاوانی گه‌وره تره له‌وه‌ی پیرۆزباییكردن و خۆشحاڵی ده‌ربڕێت بۆ كه‌سێك كه ئاره‌ق ده‌خواته‌وه یان كه‌سێك ده‌كوژێت یان زینا بكان یان ههرتاوانێكی تربكات له‌تاوانه گه‌وره‌كان ! . _ موسڵمانانی خۆشه‌ویست خۆتان به‌چاوی خۆتان ده‌بینن له‌م جه‌ژن و بۆ نانه‌ی بێ باوه‌ڕان چه‌ندین تاوان ئه‌نجام ده‌درێت ؛ وه‌ك شه‌ریك بۆخوادانان – كه ئه‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه السلام كوڕی خوایه و به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی كوری خوا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین ! – وه ئاره‌ق خواردنه‌وه و تێكه‌ڵاوی له‌نێوان پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌م و سه‌ماكردن و گۆرانی موسیقا و زینا و به‌دره‌وشتی و چه‌ندین تاوانی تر!! ئایه بۆتۆی موسلمان دروسته ئه‌م جۆره جه‌ژن و بۆنانه‌یان به‌دروست بزانی ؟! ئهگهربڵێی نه‌خیر دروست نیه . كه‌واته ئه‌ی چۆن پیرۆزبایی كردن لێیان له‌سه‌ر ئه‌م جه‌ژن و بۆنانه‌یان دروسته ؟! _ بێگومان نادروستی پیرۆزبایی كردن لێیان مانای ئه‌وه‌نیه توند و تیژی به‌رامبه‌ریان بنوێندرێت . ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌ستدرێژی و سته‌می قه‌ده‌غه كردووه به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو كه‌سێك ئیلا مه‌گه‌ر كه‌سانێك خۆیان ده‌ستدرێژی و سته‌م بكه‌ن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم نه‌هی كردووه سته‌م له‌وجۆره كه‌سانه بكرێت كه باوه‌ردارنین و به‌ڵێنی ئاشتی و سه‌لامه‌تیان پێ دراوه له‌ناو وڵاتی موسڵمانان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( من قتل معاهدا لم يرح رائحة الجنة وإن ريحها ليوجد من مسيرة أربعين عاما ) . صحيح غاية المرام : (449) . واته هه‌ركه‌سێك بێ باوه‌ڕێكى ( پهيمان پێ دراو) بكوژێت ، ئه‌وا بكوژه‌كه بۆنى به‌هه‌شت ناكات ، كه به‌راستى بۆنى به‌هه‌شت له‌دوورى ماوه‌ى چل ساڵ هه‌ستى پێ ئه‌كرێت . وه هه‌روه‌ها نادروستی پیرۆزبایی كردن لێیان مانای ئه‌وه‌نیه چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر دژایه‌تیمان نه‌كه‌ن له‌سه‌ر دینه‌كه‌مان ؛ پێویسته بزانین كه باش بون له‌گه‌ڵیان شتێكه وه پیرۆزبایی كردن لێیان لهسهرجهژن و بۆنه‌یان شتێكی تره و دووشتی له‌یه‌ك جیاوازن . وه كاتێك ئه‌وان له‌كاتی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربان جه‌ژنه پیرۆزه‌مان لێ ده‌كه‌ن مانای ئه‌وه‌نیه ده‌بێت ئێمه‌ش له‌كاتی جه‌ژنه‌كانی ئه‌وان جه‌ژنه پیرۆزه‌یان لێ بكه‌ین ؛ چونكه جه‌ژنی ئێمه په‌یوه‌سته به‌ئایینێكی حه‌ق كه ئایینی پیرۆزی ئیسلامه و له‌دوای هاتنی ئه‌م ئایینه پیرۆزه هیچ ئایینێكی تر له‌لای خوای په‌روه‌ردگار وه‌رگیرا و ته‌واو نیه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ . آل عمران : 85 . واته : هه‌ر که‌سێک دوای هه‌ردینێک بکه‌وێت جگه له دینی ئیسلام ئه‌وه لێی وه‌ر ناگیرێ ؛ وه ئه‌و له ڕۆژی دوایی دا له زه‌ره‌رمه‌ندانه . _ موسڵمانی خۆش‌ویست بیر له‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستت بكه‌وه - صلی الله علیه وسلم - كه له‌چه‌ندین شت‌دا پێچه‌وانه‌ی جوله‌كه و گاوره‌كانی كردووه ؛ وه فه‌رمویه‌تی لاساییان مه‌كه‌نه‌وه ؛ خۆشه‌ویستمان لهڕووگهی نوێژدا پێچه‌وانه‌ی كردن ؛ وه لهبهرۆژووبوونی عاشورا پێچه‌وانه‌ی كردن و لاسایی نه‌كردنه‌وه و فه‌رمووی ان شا‌ء الله تاسوعاش به‌ڕۆژوو ده‌بین ؛ وه له شێوازی بانگكردنی خه‌ڵك بۆ مزگه‌وت پێچه‌وانه‌ی كردن و فه‌رمووی بوق و ناقوسی جوله‌كه و گاوره‌كان بهكارناهێنێن و لاساییان ناكه‌ینه‌وه ؛ وه له نوێژ كردن به پێڵاوه‌وه پێچه‌وانه‌ی كردن و ئه‌وان له‌كاتی پێویست نوێژ بهپێڵاوهوه ناكه‌ن ؛ وه لهبۆیهكردنی موه‌كانی سه‌رو ریشدا فه‌رمووی پێچه‌وانه‌ی جوله‌كه و گاوره‌كان بكه‌ن موه‌كانی سه‌ر و ریشتان ره‌نگ بكه‌ن چونكه ئه‌وان واناكه‌ن وه لهزۆرشتی تردا . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم پێچه‌وانه‌ی كردوون و لاسایی نه‌كردوونه‌ته‌وه و وه فه‌رمویه‌تی : ((لَيْسَ مِنَّا مَنْ تَشَبَّهَ بِغَيْرِنَا لاَ تَشَبَّهُوا بِالْيَهُودِ وَلاَ بِالنَّصَارَى)) واتە : ئەو كەسە لە ئێمە نیە كە خۆی دەشوبهێنێت بە جگە له ئێمەی موسڵمان ، خۆتان مەشوبهێنن بە جوولكە و گاورەكان . وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم . نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 30 / 12 / 2020
|