جیاوازیه‌كانی نێوان قوڕئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی قودسی

جیاوازیه‌كانی نێوان قوڕئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی قودسی 

1_ وشه‌كانی قوڕئان موعجیزه‌یه‌ و ته‌حه‌ددای هه‌موو عه‌ڕه‌بی پێكراوه‌ . به‌ڵام فه‌رمووده‌ی قودسی وانیه‌ .
2_ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان عیباده‌ته‌ و به‌رامبه‌ر هه‌رپیتێك 10 خێرت بۆ ده‌نوسرێت . به‌ڵام فه‌رمووده‌ی قودسی وانیه‌ .
3_ قوڕئانی پیرۆز گشتی به‌ موته‌واتری و سه‌حیحیه‌وه‌ نه‌قڵ كراوه‌ بۆمان . به‌ڵام فه‌رمووده‌ی قودسی وانیه‌ ؛ فه‌رموده‌ی سه‌حیح و لاواز و هه‌ڵبه‌ستراویشی هه‌یه‌ .
4_ قورئان ده‌بێت به‌ده‌ست نوێژه‌وه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بیگیرێت . به‌ڵام فه‌رموده‌ی قودسی وانیه‌ .
5_ قوڕئان له‌ناو نوێژدا ده‌خوندرێت . به‌ڵام فه‌رموده‌ی قودسی وانیه‌ .
6_ قوڕئان شیفایه‌ و له‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌خوێندرێت . به‌ڵام فه‌رموده‌ی قودسی وانیه‌ .
7_ قوڕئان به‌ له‌فز و ماناوه‌ له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هاتووه‌ . به‌ڵام فه‌رموده‌ی قودسی ماناكه‌ی له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌ به‌ڵام له‌فز و ده‌ربڕینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه‌ صلی الله علیه وسلم .
8_ قوڕئان له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ ئیستیعاذه‌ و بسم الله ده‌كرێت . به‌ڵام فه‌رموده‌ی قودسی وانیه‌ .
9_ ڕسته‌كانی قورئانی پیرۆز پێی ده‌وترێت ئایه‌ت ؛ به‌ڵام ڕسته‌كانی فه‌رموده‌ی قودسی پێی ناوترێت ئایه‌ت .
وەرگێڕانی : مامۆستا هەڵگورد گەڵاڵەیی .
١٧ / ١ / ٢٠٢١