نیشانه‌كانی ناسینه‌وه‌ی سوڕه‌ته‌ مه‌ككیه‌كان و سوڕه‌ته‌ مه‌دینه‌ییه‌كان

نیشانه‌كانی ناسینه‌وه‌ی سوڕه‌ته‌ مه‌ككیه‌كان و سوڕه‌ته‌ مه‌دینه‌ییه‌كان 

له‌ نیشانه‌كانی سوڕه‌ته‌ مه‌ككیه‌كان  : 
1_ گشت ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی وشه‌ی ( كلا ) تێدایه‌ .
2_ گشت ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی سوجده‌ی تیلاوه‌ی تێدایه‌ .
3_ گشت ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی چیرۆكی ئاده‌م و ئیبیلسی تێدایه‌ ته‌نها سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه‌ نه‌بێت .
4_ گشت ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی به‌ حه‌رفه‌كان ده‌ست پێده‌كات ته‌نها سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه‌ و ئالی عیمڕان نه‌بێت ؛ وه‌ سوره‌تی الرعد ڕای جیاواز هه‌یه‌ ئایه‌ مه‌ككییه‌ یان مه‌ده‌نیه‌ .

له‌ نیشانه‌كانی سوڕه‌ته‌ مه‌دینه‌ییه‌كان :
1_ گشت ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی باسی حدود و فه‌رزه‌كانی تێدایه‌ .
2_ گشت ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی باسی ڕێگه‌دان به‌جیهاد و ئه‌حكامه‌كانی جیهادی تێدایه‌ .
3_ گشت ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی باسی مونافیقه‌كانی تێدایه‌ ته‌نها سوڕه‌تی العنكبوت نه‌بێت ؛ هه‌ندێك له‌زانایان فه‌رمویانه‌ : سوڕه‌تی العنكبوت له‌مه‌ككه‌ دابه‌زیوه‌ ته‌نها 11 ئایه‌تی سه‌ره‌تای نه‌بێت له‌مه‌دینه‌ دابه‌زیوه‌ كه‌ باسی مونافیقه‌كان ده‌كات .
وەرگێڕانی : مامۆستا هەڵگورد گەڵاڵەیی .
١٧ / ١ / ٢٠٢١