ئایە هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم _ کێن ؟

ئایە هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم  _ کێن ؟
1_ ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم – گەییشتوون ؛ وه‌ باوه‌ڕیان پێ هێناوه‌ ؛ وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ مردوون .
2_ كه‌سانێك بوون له‌باشترینی خه‌ڵكی ؛ خوای په‌روه‌ردگار هه‌ڵی بژاردن بۆ هاوڕێیه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم - .
3_ فه‌زڵ و پله‌یان ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ هیچ كه‌سێك له‌دوای ئه‌وان ناگات به‌ فه‌زڵ و پله‌یان – ڕه‌زای خوایان لێبێت - .
4_ خۆشویستنیان له‌باوه‌ڕه‌وه‌یه‌ ؛ وه‌ڕق لێبونه‌وه‌یان له‌ نیفاقه‌وه‌یه‌ .
5_ باشترینیان ئه‌بو به‌كره‌ ؛ پاشان عومه‌ر ؛ پاشان عوسمان ؛ پاشان عه‌لی – ڕه‌زای خوایان لێبێت - .
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی .                                                                                                                                                                  23 / 1 / 2021