كورته باسێك سه‌باره‌ت به بیدعه
پێناسه‌ی بیدعه : بریتیه لهوداهێنراوهی كه له پێش خۆیدا هاوشێوه‌ی نه‌بووه .
جۆره‌كانی بیدعه :
1_ ( بیدعه ) له‌كار و باری دونیادا . ئه‌مه‌یان دروسته و ئاساییه .
2_ ( بیدعه ) له‌دیندا . ئه‌مه‌یان حه‌ڕامه و دروست نیه .
هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی بیدعه له‌دیندا :
1_ زێده‌ڕه‌وی كردن .
2_ لاسایی كردنه‌وه .
3_ پێش خستنی عه‌قڵ به‌سه‌ر ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت .
4_ كاریگه‌ری پهرتوكە فه‌لسه‌فیه‌کان .
5_ شاردنه‌وه‌ی سونه‌ته‌كان و كرده‌وه پێ نه‌كردنیان .
6_ نه‌زانین .
7_ پێشه‌وایانی نه‌زان و گومڕا و گومڕاكه‌ر .
8_ كرده‌وه كردن به فه‌رموده لاواز و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان .
9_ ترسان له‌لۆمه‌ی خه‌ڵك .
10_ نه‌هی نه‌كردن له‌بیدعه و دوور نه‌خستنه‌وه‌ی خه‌ڵك لێی .
شوێنه‌واره‌كانی بیدعه له‌دیندا :
شوێنه‌واره‌كانی بیدعه له‌دیندا ده‌بێت به‌دوو جۆر ؛ یه‌كه‌میان : شوێنه‌واری له‌سه‌ر ئایین و كومه‌ڵگا ؛ دوه‌میان : شوێنه‌واری له‌سه‌ر كه‌سی بیدعهكار .
له شوێنه‌واره‌كانی بیدعه له‌سه‌ر ئایین و كۆمه‌ڵگا :
1_ لادانی سونه‌ت و شاردنەوەی .
2_ دروست بوونی خیلاف و ناكۆكی له‌نێوان موسڵمانان .
3_ ناشرین كردن و بهكهمدانانی سوننه‌ت .
4_ پێش خستنی قڵ و بۆچوون به‌سه‌ر قورئان سوونه‌ت .
5_ شێواندنی دین و نیشاندانی دین به ناته‌واوی نوقستانی ! .
وه له شوێنه‌واره‌كانی بیدعه لهسهركهسی بیدعهكار :
1_ كرده‌وه بیدعه‌كه‌ی ڕه‌تكراوه‌یه .
2_ ته‌وبه‌كردنی لێ قه‌ده‌غه كراوه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی واز له‌بیدعه دێنێت .
3_ له‌رۆژی دواییدا دوور ده‌خرێته‌وه له حهوزری كه‌وسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – له‌ساحه‌ی مه‌حشه‌ر .
4_ له‌وكه‌سانه ئه‌ژمارده‌كرێت كه به‌ناوی خواوه قسه ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێ بێت و زانستی له‌باره‌وه هه‌بێت .
5_ بیدعه‌كه‌ی وادهگهیهنێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ئایینی پیرۆزی ئیسلامی به‌ته‌واوی نه‌گه‌یاندبێت و هه‌موو شتێكی باش و عیباده‌تی به‌خه‌ڵك نه‌وتبێت ! وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گهلالهیی . 24 / 1 / 2021