حوكمی به‌كارهێنانی وشه‌ی ( لَوْ – ئه‌گه‌ر)
1_ به‌كارهێنه‌ری ئه‌م وشه‌یه گوناهبار ده‌بێت ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به قه‌زا و قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگاره‌وه هه‌بێت ؛ بۆ نمونه بڵێت : ( ئه‌گه‌ر فڵانه كه‌سه نه‌چوبایه بۆ سه‌فه‌ر ئه‌وا تووشی مردن نه‌ده‌بوو یان تووشی فڵانه شته نه‌ده‌بوو ) .
2_ به‌كارهێنه‌ری ئه‌م وشه‌یه گوناهبار ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ ئاواتخوازی ئه‌نجامدانی كاری خراپ به‌كار بێنێت ؛ بۆ نمونه بڵێت : ( ئه‌گه‌ر پاره‌م هه‌بوایه ئه‌وا ئاله‌ته مۆسیقیهكانم ده‌كڕی و به‌كارم ده‌هێنا ) وه له‌و قسه‌یه‌ی په‌شیمان نابێته‌وه و به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی كه‌وێت .
3_ به‌كارهێنه‌ری ئه‌م وشه‌یه پاداشتی خێری له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر بۆ ئاواتخوازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی باش به‌كار بهێنێت ؛ بۆ نمونه بڵێت : ( ئه‌گه‌ر پاره‌م هه‌بوایه ئه‌وا مزگه‌وتێكم دروست ده‌كرد ) .
4_ به‌كارهێنه‌ری ئه‌م وشه‌یه نه‌خێری بۆ ده‌نوسرێت وه نهگوناه ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وسێ حاڵه‌ته‌ی باسكرا نه‌بێت ؛ بۆنمونه بڵێت : ( ڕێگای مزگه‌وت له‌ولاوه‌یه ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێره‌وه بۆی بڕۆی ئه‌وا ڕێگاكات دوور ده‌بێته‌وه ) . په‌رتوكی : الدلیل العلمی : 18 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 27 / 1 / 2021