(( - الإخلاص - نیازپاکی و سوودەکانی ))
اخلاص بريتيە لەپاک کردنەوەی دل و دەروون لە شرک و ریا و سومعە و نیفاق ؛ مەبەست لە ئەنجامدانی هەر کردەوەیەکی چاک تەنها خوای گەورە بێت و هیچ شتێکی تری لەگەلدا تێکەڵ نەکرێت .
سوودەکانی ( الإخلاص ) نیازپاکی بۆ خوای گەورە لەپەرستندا :
١- نیازپاکی هۆکاری قەبول بوونی کردەوە چاکەکانە .
٢- نیازپاکی هۆکاری قەبول بوونی دوعایە .
٣- نیازپاکی پلەی ئینسان لەدونیا و دوارۆژ بەرز دەکاتەوە .
٤- نیازپاکی ئینسان لە وەسوەسە و دوودڵی بەدوور دەخات .
٥- نیازپاکی ئینسان رزگار دەکات لە بەندایەتی کردن بۆ غەیری خوا .
٦- نیازپاکی پەیوەندی کۆمەلایەتی پتە و دەکات و بەهۆیەوە سەرکەوتوو دەبن .
٧- نیازپاکی ئینسان لەناخۆشیەکانی دونیا رزگار دەکات و لەتاوان و خراپەی بەدوور دەخات .
٨- نیازپاکی دلی ئینسان ئارام دەکات و هەست بە بەختەوەری دەکات .
٩- نیازپاکی ئیمانی ئینسان بەهێز دەکات و تاوان و خراپەی لا ناشرین دەکات .
١٠- نیازپاکی ویست و توانای ئینسان بەهێز دەکات بەرامبەر بە ناخۆشیەکان .
١١- نیازپاکی هۆکاری ئارامی و هیدایەتە لەدونیا و دوارۆژ .
کتاب - نضرة النعيم : ٢ / ١٤٠ .
نوسيني : هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .