فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئادابه‌كانی چوونه سه‌رئاو - به‌كورتی - ئادابه‌كانی چوونه سه‌رئاو - به‌كورتی - 1_ وتنی : بسم الله ؛ اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن الخبُثِ وَالخبَائِثِ . واته : به‌ناوی خوا – ده‌چمه ژووره‌وه - ؛ خوایه په‌نات پێ ده‌گرم له‌شه‌یتانه نێر و مێیه‌كان . تێبێنی : پێش چوونه ژووره‌وه ئه‌م دوعایه ده‌وترێت ؛ چونكه له‌سه‌ر ئاو دروست نیه هیچ زیكر و دوعایه‌ك بوترێت . 2_ پێش خستنی پێی چه‌پ له‌كاتی چوونه ژووره‌وه . 3_ ڕوونه كردن و پشت نه‌كردن له‌ڕووگه - قیبله - له‌كاتی سه‌رئاو ئه‌گه‌ر سه‌رئاوه‌كه چوارده‌وری دیوارنهبوو . 4_ پیش خستنی پێی ڕاست له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه . 5_ تاره‌ت گرتن و خۆپاككردنه‌وه به‌ده‌ستی چه‌پ . 6_ له‌دوای هاتنه ده‌ره‌وه ؛ وتنی ( غفرانك ) واته : خوایه داوای لێ خۆشبوونت لێ ده‌كه‌م . په‌رتوكی : الدلیل العلمي : 22 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 6 / 2 / 2021 |