فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژ چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژ 1_ سه‌ره‌تا وتنی ( بسم الله ) . واته به‌ناوی خوا . 2_ شوشتنی هه‌ردوو ده‌ست . 3_ ئاو له‌ده‌م و لوت وه‌ركردن . 4_ شوشتنی روخسار . 5_ شوشتنی هه‌ردوو ده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌نیشك ؛ سه‌ره‌تا لای ڕاست پاشان لای چه‌پ . 6_ مه‌سح كردنی سه‌ر ؛ له‌پێشه‌وه بۆدواوه پاشان له‌دواوه هێناوه بۆ پێشه‌وه ؛ له‌گه‌ڵ مه‌سح كردنی ناوه و ده‌روه‌ری گوێچكه . 7_ شوشتنی هه‌ردوو پێ له‌گه‌ڵ گوێزینك ؛ سه‌ره‌تا لای ڕاست پاشان لای چه‌پ . 8_ وتنی : ( أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ؛ اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنْ التَّوَّابِينَ ، وَاجْعَلْنِي مِنْ الْمُتَطَهِّرِينَ ) . واته : شایه‌تی ده‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێك نیه شایه‌نی په‌رستن بێت ته‌نها الله نه‌بێت ؛ تاك و ته‌نهایه و شه‌ریكی نیه ؛ وه شایه‌تی ده‌ده‌م كه محمد – صلی الله علیه وسلم – به‌نده و نێردراوی خوایه ؛ خوایه بمگێڕه له‌به‌نده تهوبهكارهكان و به‌نده خۆ پاككه‌ره‌وه‌كان . تێبینی : شوشتنی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ جاری دووه‌م و سێیه‌م سونه‌ته و ته‌نها جاری یه‌كه‌م واجبه ؛ واته ئه‌گه‌ر یه‌كجاریش بیان شۆی دروسته و ئاساییه ؛ واجب نیه ئیلا سێ جار سێ جار بێت ؛ ته‌نها یه‌ك جاریش بێت دروسته و ئاساییه . نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 23 / جمادي الاخر / 1442 ---- 6 / 2 / 2021 |