فه‌زڵه‌كانی ( سیواك ) و كاته‌كانی به‌كارهێنانی

فه‌زڵه‌كانی ( سیواك  ) و كاته‌كانی به‌كارهێنانی

فه‌زڵه‌كانی سیواك :

1_ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – زۆر به‌كاری ده‌هێناوه‌ و سونه‌تێكی مۆئه‌ككه‌ده‌یه‌ .

2_ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – زۆر فه‌رمانی به‌به‌كارهێنانی كردووه‌ و هانی باوه‌ڕدارانی داوه‌ سیواك بكه‌ن .

3_ سیواك پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌مه‌ له‌ڤایرۆس و بۆنی ناخۆش .

4_ سیواك هۆكاری به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ چونكه‌ سیواك پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌م و ددانه‌ ؛ وه‌ زۆر سودی تری هه‌یه‌ .

 

كاته‌كانی به‌كارهێنانی سیواك :

1_ له‌كاتی ده‌ست نوێژ – واته‌ : له‌پێش ده‌ست نوێژ ؛ یان له‌كاتی ئاو له‌ده‌م و لوت وه‌ركردن ؛ یان له‌دوای ته‌واوبوونی ده‌ست نوێژ – .

2_ له‌كاتی نوێژ – واته‌ : پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌نوێژ بكه‌ی - .

3_ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان .

4_ له‌كاتی هه‌ستان له‌خه‌و .

5_ له‌كاتی چوونه‌ مزگه‌وت .

6_ له‌كاتی چوونه‌ ماڵه‌وه‌ .

7_ له‌گشت ئه‌وكاتانه‌ی بۆنی ده‌م ناخۆش ده‌بێت .

په‌رتوكی : الدليل العلمي : 23 .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌لگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .

24 / جمادی الاخر / 1442 --- 7 / 2 / 2021