فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند سودێك له‌چۆنیه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – چه‌ند سودێك له‌چۆنیه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم –
( أ ) شوێنه‌كانی داینشتن و چۆنیه‌تی دانیشتن له ناونوێژدا : 1_ له‌نێوان هه‌ردوو سوجده . شێوازی دانیشتن تیایدا : شێوازی یه‌كه‌میان هه‌ردوو سه‌ره‌په‌نجه‌ی پێی راست و چه‌پت ڕووه و قیبله ده‌چه‌قێنی ؛ پاشان له‌سه‌ر هه‌ردوو پاژنه‌ی پێێه‌كانت داده‌نیشی ؛ واته سمتت ده‌بێت بكه‌وێته سه‌ر پاژنه‌ی پێیه‌كانت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سمتت بكه‌وێته سه‌رزه‌وی و له‌سه‌ر پاژنه‌ی پێیه‌كانت دانه‌نێی ئه‌وه‌یان مه‌كروهه و نابێت . شێوازی دووه‌میان : په‌نجه‌كانی پێی ڕاستت ڕووه و قیبله ده‌چه‌قێنی ؛ وه پێی چه‌پت له‌سه‌رته‌نیشت داده‌نێی و له‌سه‌ری داده‌نیشی .
2_ دانیشتن له‌دوای هه‌ستانه‌وه له‌سوجده‌ی دووه‌م له‌ركه‌عه‌تی یه‌كه‌م و سێیه‌م . شێوازی دانیشتن تیایدا : په‌نجه‌كانی پێی ڕاستت ڕووه و قیبله ده‌چه‌قێنی ؛ وه پێی چه‌پت له‌سه‌ر ته‌نیش داده‌نێی و له‌سه‌ری داده‌نیشی .
3_ ته‌حیاتی یه‌كه‌م . شێوازی دانیشتن تیایدا : په‌نجه‌كانی پێی ڕاستت ڕووه و قیبله ده‌چه‌قێنی ؛ وه پێی چه‌پت له‌سه‌ر ته‌نیش داده‌نێی و له‌سه‌ری داده‌نیشی .
4_ ته‌حیاتی دووه‌م . سێ جۆر شێوازی دانیشتنی هه‌یه : _ په‌نجه‌كانی پێی ڕاستت ڕووه و قیبله ده‌چه‌قێنی ؛ وه پێی چه‌پت ده‌خه‌یته ژێر پێی ڕاستت . _ به‌هه‌مان شێوه‌ی یه‌كه‌م ؛ ته‌نها پێی ڕاستت ناچه‌قینی به‌ڵكو ڕووی ده‌خه‌یته پێی چه‌پت . _ په‌نجه‌كانی پێی ڕاستت ڕووه و قیبله ده‌چه‌قێنی ؛ وه پێی چه‌پت ده‌خه‌یته نێوان قاچ و ڕانی ڕاستت .
5_ چۆنیه‌تی دانیشتنی ئه‌وكه‌سه‌ی نوێژ به‌دانیشتنه‌وه ده‌كات به‌هۆی عوزرێكی شه‌رعیه‌وه : دانیشتن به‌چوارمه‌شقی : هه‌ندێك له‌زانایان – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت - فه‌رمویانه : ئه‌وكه‌سه‌ی ناتوانێت به‌ڕاوه‌ستانه‌وه نوێژ بكات ؛ ئه‌وا له‌كاتی خوێندنی سوره‌تی فاتیحه و ركوع بردن و هه‌ستانه‌وه له‌ڕكوع پێویسته به‌چوار مه‌شقی دابنیشێت واته هه‌ردوو قاچه‌كانی بۆیه‌ك دێنێته‌وه و له‌سه‌ر سمتی داده‌نیشێت ؛ وه له‌كاته‌كانی تر به‌م شێوه داده‌نیشێت كه كه‌سی له‌ش ساغ داده‌نیشێت ؛ ئه‌گه‌ر له‌توانایدا هه‌بوو ؛ وه ئه‌گه‌ر له‌توانایدا نه‌بوو ئه‌وا بۆی دروسته به‌هه‌ر شێوازێك دابنشێت .
( ب ) شێوازی په‌نجه‌كانی ده‌ست له‌ناو نوێژدا : 1_ له‌كاتی ڕكوعدا ده‌بێت په‌نجه‌كانی ده‌ستت بكه‌یته‌وه و ئه‌ژنۆت بگری . 2_ له‌كاتی سوجده بردندا ده‌بێت په‌نجه‌كانی ده‌ستت بۆیه‌ك بێنیته‌وه و كۆیان بكه‌یته‌وه و ڕووه قیبله بن .
( ج ) شوێنه‌كانی ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له‌ناو نوێژدا : 1_ له‌كاتی ده‌ست پێ كردنی نوێژ . 2_ له‌كاتی چوونه ڕكوع . 3_ له‌كاتی هه‌ستانه‌وه له‌ڕكوع . 4_ له‌كاتی هه‌ستانه‌وه له‌ته‌حیاتی یه‌كه‌م بۆ ڕكه‌عه‌تی سێیه‌م . وه شێوازی ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت : پانی هه‌ردوو ده‌ستت ڕووه و قیبله ده‌كه‌ی ؛ وه هه‌ردوو ده‌ستت هه‌تا ئاستی شانه‌كانت یان نه‌رمه‌ی گوێچكه‌كانت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه .
( د ) شوێنه‌كانی سه‌یركردن له‌ناو نوێژدا : 1_ نوێژ خوێن له‌كاتی نوێژكردندا ده‌بێت سه‌یری شوێنی سوجده‌بردنی بكات . 2_ ته‌نها له‌كاتی ته‌حیات خوێندن سه‌یری په‌نجه‌ی شایه‌تمانی ده‌كات . په‌رتوكی : الدليل العلمي : 25 - 26 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 25 / جمادي الاخر / 1442 --- 8 / 2 / 2021 |