( حوكمی نامە گۆرینەوە لە نێوان کچان و کورانی نامەحرەم لە فیس بوك یان غەیری فیس بوك )

( حوكمی نامە گۆرینەوە لە نێوان کچان و کورانی نامەحرەم لە فیس بوك یان غەیری فیس بوك )
شێخ محمد بن صالح العثيمين ( رەحمەتی خوای گەورەی لێبێت ) فەرمویەتی : دروست نیە بۆ هیچ پیاوێک نامە بنێرێت بۆ ئافرەتێکی بێ گانە ( نامەحرەم ) چونکە ئەم کارە فیتنەی تێدایە ؛ زۆرێک لەو کەسانەی نامە دەنێرێت ( بۆ ئافرەتانی نامەحرەم) وادەزانێت هیچ فیتنە و خراپەیەکی تێدانیە ؛ بەڵام بەردەوام شەیتان لەگەڵی دەبێت و وازی لێ نایەنێت هەتا تووشی فیتنە و تاوانی دەکات ؛ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمانی کردوە کەوا هەرکەسێک گوێبیستی هاتنی دەجال بوو ئەوە با لێی دوور بکەوێتەوەو لێی رابکات چونکە باوەرداری واهەیە کاتێک دێتە لای دەجال وادەزانێت دەجال کاریگەری بەسەریەوە نابێت کەچی دەجال بەهۆی ئەوشوبهانەی پێیەتی ئەو باوەردارە گومرا دەکات و وای لێ دەکات لەدین دەربچێت و شوێن دەجال بکەوێت ؛ بۆیە لە نامە ناردنی گەنجانی کچ و کور بۆ یەکتری فیتنە و مەترسی زۆر گەورە هەیە ئەگەر چی لەنامەکاندا دڵداری و خۆشەویستیش نەبێت ؛ بەڵام ئەگەر نامەگۆرینەوە لەنێوان پیاو بۆ پیاو بێت یان ئافرەت بۆ ئافرەت بێت دروستە بەمەرجێت نامەکان ناشەرعی نەبن .
 فتاوى الشيخ ابن عثيمين (2/898 - 899) .
وه‌رگێڕانی  : مامۆستا هەلگورد مصطفى گەڵاڵەیی .