فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هه‌ڵه‌كانی نوێژخوێنان هه‌ڵه‌كانی نوێژخوێنان 1_ نیه‌ت هێنان به‌ده‌نگ – شوێنی نیه‌ت دڵه و به‌زمان نیه‌ت ناوترێت و به‌ڵگه‌ی له‌باره‌وه نه‌هاتووه - . 2_ ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان و زیكره‌كانی ناو نوێژ . 3_ خۆلكاندن به دینگه‌یه‌ك یان كۆڵه‌كه‌یه‌ك له‌كاتی نوێژ كردن به‌بێ پێویست . 4_ وتنی ( استعنا بالله ) له‌كاتی وتنی ئیمام ( إیاك نعبد و إیاك نستعین ) . 5_ ته‌یه‌موم كردن له‌كاتی بوونی ئاو و توانای به‌كارهێنانی . 6_ نه‌گه‌یاندنی پێیه‌كان به‌یه‌كتری له‌كاتی نوێژی جه‌ماعه‌ت و بۆشایی دروست كردن . 7_ پشت ڕاست نه‌كردن له‌كاتی ڕكوع و هه‌ستانه‌وه و سوجده و دانیشتن . 8_ وتنی ( إن الله مع الصابرین ) له‌كاتی چوونه ناومزگه‌وت كاتێك ئیمام له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت دایه بۆ ئه‌وه‌ی ئیمام په‌له نه‌كات و كه‌سه‌كه به‌جه‌ماعه‌ت بگات . 9_ نه‌گه‌یاندنی حه‌وت ئه‌ندام به‌زه‌وی له‌كاتی سوجده بردن كه بریتین له سهرهپهنجهكانی هه‌ردوو پێ ؛ وه نێوچاوان و لوت ؛ وه پانی هه‌ردوو ده‌ست ؛ وه هه‌ردوو ئه‌ژنۆ . 10_ چاوه‌روان كردنی ئیمام كاتێك له‌سوجده دایه هه‌تا به‌رز ده‌بێته‌وه پاشان كه‌سه‌كه داخیلی ناو نوێژی جه‌ماعه‌ت ده‌بێت كاتێك تازه هاتووه بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت . 11_ به‌خێرایی كردنی نوێژ ؛ په‌له‌كردن له ركوع و سوجده بردن . 12_ سه‌لام دانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئیمام سه‌لام بداته‌وه . 13_ به پێش كه‌وتنی ئیمام له‌چوونه ركوع و سوجده و هه‌ستانه‌وه‌دا . 14_ سه‌یركردنی سه‌قفی مزگه‌وت یان سه‌قفی خانوو ؛ یان سه‌یركردنی لای ڕاست و چه‌پ له‌كاتی نوێژ كردن‌دا . 15_ ده‌ست بهرزنهكردنهوه له‌وشوێنانه‌ی سونه‌ته ده‌ست به‌رز بكه‌یته‌وه . 16_ به‌خێرایی و ڕاكه‌ڕاك ڕۆییشتن بۆ مزگه‌وت . 17_ چوون بۆ مزگه‌وت به بۆنی سیر و پیاز و كه‌وه‌ر . 18_ چوون بۆ مزگه‌وت بهپۆشانی چڵكن یان به‌سه‌ر و بنی خه‌وتن . 19_ ده‌ست به‌ردانه‌وه و نه‌گرتنی له‌كاتی خویندنی سوره‌تی فاتیحه . 20_ چاونوقاندن له‌كاتی نوێژكردن . 21_ سونه‌ت كردن له‌كاتی قامه‌ت كردن . 22_ وازهینان له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌لام به‌ئاماژه‌كردن له‌ناو نوێژدا . 23_ درێژكردنه‌وه‌ی پیتی باء له‌وشه‌ی الله أكبر ؛ كه‌سانێك به‌هه‌ڵه ده‌ڵێن : الله أكبار . 24_ دانهپۆشین و رووتكردنی سه‌رشانه‌كان له‌كاتی نوێژكردن . 25_ نوێژكردن به‌پۆشاكی ته‌نك كه ڕه‌نگی پێست ده‌رده‌خات . 26_ تف و به‌ڵغه‌م فڕێدان ڕووه و قیبله . 27_ لوولدانی سه‌رده‌ست و گرتنی پرچ له‌كاتی نوێژكردن . 28_ زۆر حه‌ره‌كه و جوولهكردن له‌ناو نوێژدا به‌بێ پێویست . 29_ نوێژكردنی هه‌ندێك نه‌خۆش به‌دانیشتنه‌وه له‌كاتێكدا ده‌توانێت به‌ڕاوه‌ستانه‌وه بیكات . 30_ له‌به‌رنه‌كردنی پۆشاكی جوان و پاك بۆ مزگه‌وت . 31_ وتنی ( أقامها الله و أدامها ) له‌كاتی بیستنی وشه‌ی : ( قد قامت الصلاة ) له‌كاتی قامه‌ت كردن . 32_ قوتنهدانهوهی باوهشك یان ده‌ست له‌سه‌ر ده‌م دانه‌نان له‌كاتی باوهشك . 33_ داپۆشینی ده‌م . 34_ په‌نجه خستنه ناویه‌ك . 35_ به‌لاری راوه‌ستان له‌ناو نوێژدا . 36_ وتنی ( سبحان الذي لايسهو ) لهسوجدهی سههودا چونكه ئه‌م زیكره به‌ڵگه‌ی سه‌حیحی له‌باره‌وه نه‌هاتووه . 37_ نه‌كردنی نوێژی ( تحية المسجد ) . 38_ كه‌مێك چوونه پێشی ئیمان كاتێك ته‌نها دوو نه‌فه‌ر نوێژه‌كه ده‌كه‌ن ؛ شێوه راسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیمام و مه‌ئموم له‌ڕاستی یه‌كتربن كاتێك ته‌نها دوو نه‌فه‌رن و نوێژه‌كه‌یان به‌جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن ؛ مهئمومهكه ده‌بێت له‌لای ده‌سته ڕاستی ئیمام بێت و لهرساتی ئه‌وبێت . 39_ نهجولاندنی زمان و لێو له‌كاتی خوێندنی قوڕئان و زیكره‌كان . 40_ داگیركردنی شوێنێك له‌ناو مزگه‌وت ته‌نها بۆخۆی ؛ نه‌یه‌ڵێت هیچ كه‌سێك له‌وشوێنه دابنیشێت و نوێژبكات . 41_ كڕین و فرۆشتن له‌ناو مزگه‌وت . 42_ ته‌عزیه دانان له‌ناو مزگه‌وت . 43_ نوێژكردن به‌بێ سوتره و به‌ربه‌ست . 44_ رۆییشتن به‌به‌رده‌م نوێژخوێن . 45_ ڕه‌تنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی به‌به‌رده‌م نوێژه‌كه‌تدا ده‌ڕوات . 46_ چوونه ناو مزگه‌وت به‌بۆنی گۆره‌وی ناخۆش و پیس . 47_ ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه له‌ناو مزگه‌وت به‌بێ پێویست . 48_ كێشه دروست كردن و غه‌یبه‌تی كردنی خه‌ڵك له‌ناو مزگه‌وت . 49_ نوێژكردن به‌ته‌نها له‌ڕیزی دواوه‌ی نوێژی جه‌ماعه‌ت بێ ئه‌وه‌ی ریزی پێشتر پربووبێت . 50_ ته‌وقه كردن له‌دوای ته‌واوبوونی نوێژی فه‌رز و وتنی ( تقبل الله ) ؛ ئه‌م كاره به‌ڵگه‌ی له‌باره‌وه نه‌هاتووه و هاوه‌ڵان وایان نه‌كردووه و شتێكی داهێنراوه له‌دیندا ؛ گشت داهێنراوێكیش له‌دیندا بیدعه‌یه و ڕه‌تكراوه‌یه . په‌رتوكی : ( الدليل العلمي ) : 27 - 28 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 27 / جمادی الاخر / 1442 ---- 10 / 2 / 2021 |