چۆنیه‌تی سوجده‌ی سه‌هوو له‌نوێژدا

چۆنیەتی سوجدەی سەهو لەنوێژدا
هۆکارەکانی و چۆنیەتی و شوێنی سوجدنە بردنەکەی پێش سەلام یان دوای سەلام :
هۆکارەکانی سوجدەی سەهو سێ شتە ؛ ١- (الزیادة) واتە زیاد کردنی شتێک لەناو نوێژدا بۆ نموونە کەسێک نوێژێکی چوار ڕکەعەتی  بە هەڵەو لەبیر چوون بکات بە پێنج ڕکەعەت ئەو کەسە دەبێت سوجدەکەی لەدوای سەلام دانەوەی نوێژ ببات یەکسەر دوو جار دەچیتە سوجدە و هەمان زکری سوجدەی نوێژی تێدا دەخوێنێت(سبحان ربی الاعلى وبحمده ٣ جار ) ئینجا هەڵدەستیتەوە و سەلام دەدەاتەوە . ٢- (النقص)واتە کەم کردنی شتێک لە ناو نوێژدا بۆ نمونە  کەسێک تەحییاتی یەکەمی لەبیر چوو یەکسەر هەستایەوە بۆ رکەعەتی سێیەم ئەو کەسە دەبێت سوجدەی سەهو پێش سەلام دانەوە ببات . ٣- (الشک) واتە گومان بوون لە کردن و نەکردنی شتێک لەناو نوێژدا  بۆ نمونە کەسێک گومانی بۆ دروست بێت ئایە سێ ڕکەعەتی کردووە یان چوار ڕکەعەت ئەو کەسە ئەگەر گومانی لە یەقینی زیاتر بوو ئەوە ڕکەتە کەمەکە هەڵدەبژێریت و ڕکەعەتێکی تر دەکات و سوجدەی سەهو  دواي سەلام دانەوە دەبات بەڵام ئەگەر یەقینی زیاتر بوو یان شەک و یەقینی وەکو یەک بوو ئەوە پێش سەلامدانەوە دەبات .
نوسینی : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی