فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
بهرۆژووبوون له مانگی ڕهجهب بەرۆژوو بوون لەمانگی رەجەب . _ هیچ فەرمودەیەکی سەحیح نەهاتووە سەبارەت بە فەزلی بەرۆژووبون لەم مانگەدا ؛ کەسانێک هەن لەم مانگەدان بەتایبەتی لە ٢٧ مانگ بەرۆژوو دەبن و شەوەکەشی زیندوو دەکەنەوە بەبۆنەی ئیسرا و میعراج ؛ ئەم کارە بەڵگەی سەحیحی لەبارەوە نەهاتوە و دەبێت بەبیدعە بۆیە نابێت بەم ناوەوە بەرۆژوو ببن و یان شەو نوێژ لەشەوەکەیدا تایبەت بکەن . بەڵام دەتوانن وەکو باقی مانگەکانی تر لەم مانگەدا دووشەمان و پێنج شەمان بەرۆژوو ببن ؛ یان ١٣ و ١٤ و ١٥ ی مانگی عەرەبی بەرۆژووببن ؛ یان شەوەکانی بەگشتی شەونوێژی تیادا بکەن - بەبی تایبەت کردنی بەشەوی ٢٧ ی ئەم مانگە - وە بەبێ تایبەت کردنی رۆژوو بە ٢٧ ی ئەم مانگە ... شێخ ابن عوسەیمین رەحمەتی خوای لێبێت فەرمویەتی : " صيام اليوم السابع العشرين من رجب وقيام ليلته وتخصيص ذلك بدعة , وكل بدعة ضلالة " انتهى . "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (20/440) . واتە : تایبەت کردنی بەرۆژوو بون لە ٢٧ی رەجەب و هەستانەوە و زیندوو کردنەوەی شەوەکەی بە عیبادەت بیدعەیە ؛ وە هەموو بیدعەیەکیش لەدیندا گومراییە . شێخی ئیسلام (ابن تيمية) ـ رەحمەتى خواى لێ بێ ـ فەرموویەتى : ( وأمـا صوم رجب بخصوصه ، فأحاديث كلها ضعيفة، بل موضوعة، لا يعتمد أهل العلم على شيءٍ منها، و ليست من الضعيف الذى يروى فى الفضائل، بـل عامتها من الموضوعات المكذوبة ) (مجموع الفتاوي: 25 / 290 – 291) . واتە : تایبەت كردنى ڕۆژوو بە مانگى ڕەجەب ، هەموو ئەو فەرموودانەى كە لەو بارەیوە هاتوون (ضعيف) ن ـ واتە : لاوازن ـ یان بەڵكو بگرە (موضوع) یشن ـ واتە : نراونەتە دەم پێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم ـ زانایان متمانە ناكەنە سەر هیچێكیان، لەو فەرمودە (ضعيف) انەش نین كە لە چاكەكاریەكاندا باس كرابن (واتە: فضائل الأعمال)، بەڵكو زۆرینەى لەو فەرموودە هەڵبەستراوانەیە كە نراونەتە دەم پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم ، فەرموودەى درۆن . |