فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حاله‌ته‌كانی مه‌ئموم له‌گه‌ڵ ئیمام له‌ناو نوێژدا حاله‌ته‌كانی مه‌ئموم له‌گه‌ڵ ئیمام له‌ناو نوێژدا حاله‌ته‌كانی مه‌ئموم له‌گه‌ڵ ئیمام له‌ناو نوێژدا ده‌بێت به چوار حاله‌ت : حاله‌تی یه‌كه‌م : (( وه‌ك یه‌ك بوون )) . بۆ نمونه مه‌ئموم وه‌ك سێبه‌ربێت بۆ ئیمامه‌كه‌ی ؛ له‌گه‌ڵ ئیمام ڕكوع به‌رێت و سوجده به‌رێت و باقی نوێژه‌كه به‌بێ شوێنكه‌وتنی ئیمام ئه‌نجام بدات ... . ئه‌م حاله‌ته هه‌ڵه‌یه و دروست نیه و تاوانه . حاله‌تی دووه‌م : (( پێش كه‌وتن )) . بۆ نمونه مه‌ئموم پێش ئیمام بچێته ڕكوع یان سوجده . ئه‌م حاله‌ته‌ش هه‌ڵه‌یه و دروست نیه و تاوانه . حاله‌تی سێیه‌م : (( دواكه‌وتن )) . بۆ نمونه مه‌ئموم زۆر خۆی دوابخات له‌شوێن كه‌وتنی ئیمام ؛ بۆ نمونه ئیمام له‌ركوع هه‌ستێته‌وه و بچێته سوجده كه‌چی مه‌ئموم هێشتا هه‌ر له ركوع بێت !. ئه‌م حاله‌ته‌ش هه‌ڵه‌یه و دروست نیه و تاوانه . حاله‌تی چواره‌م : (( شوێن كه‌وتن )) . بۆ نمونه چوونه ڕكوعی مه‌ئموم ڕاسته‌وخۆ له‌دوای چوونه ڕكوعی ئیمام بێت وه باقی نوێژه‌كه شوێن ئیمان بكه‌وێت و نه پێشی بكه‌وێت وه نه زۆردوای بكه‌وێت . ئه‌مه‌یان ڕاست و ته‌واو و سونه‌ته ؛ به‌ڵام باقی حاله‌ته‌كانی تر هه‌ڵه‌یه و دروست نیه و تاوانه . په‌رتوكی : ( الدليل العلمي ) : 29 . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 5 / رجب / 1442 .... 17 / 2 / 2021
|