فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆكاره‌كانی خشوع له‌نوێژدا هۆكاره‌كانی خشوع له نوێژدا 1_ الاخلاص – نیازپاكی بۆ خوای په‌روه‌ردگار . 2_ ده‌ست نوێژ گرتن له‌سه‌ر سونه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی ڕیك و پێك . 3_ نوێژ كردن له‌سه‌ر سونه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك . 4_ زوو ڕۆییشتن بۆ مزگه‌وت . 5_ خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی پێشینه چاكه‌كان له‌چۆنیه‌تی نوێژكردن و عیباده‌تیان . 6_ تێكۆشان دژ به‌نه‌فس و ڕاهێنانی له‌سه‌ر خێر و چاكه . 7_ با نوێژه‌كه‌ی وه‌ك نوێژی ماڵئاوایی و كۆتا نوێژی وابێت له‌دونیا . 8_ نوێژكردن به‌دڵێكی به‌ئاگا و بیرنه‌كردنه‌وه له‌كار و باری دونیا . 9_ ئه‌نجامدانی نوێژی سونه‌ت له‌ماڵه‌وه . 10_ بیركردنه‌وه له‌مانای ئایه‌ت و زیكره‌كانی ناو نوێژ . 11_ بیركردنه‌وه له‌خوێندنه‌وه‌ی ئیمام له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت . 12_ گۆڕینی خوێندنی زیكره‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی نوێژ و تێگه‌ییشتن له‌ماناكه‌ی . 13_ شان و پێ به‌یه‌ك لكاندن له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت . 14_ سه‌یركردنی شوێنی سوجده و سه‌یرنه‌كردنی لای ڕاست و چه‌پ و سه‌ره‌وه . 15_ نوێژ نه‌كردن له‌سه‌ر رایه‌خی ڕازاوه و سه‌رنج ڕاكێش ؛ وه له‌به‌ر نه‌كردنی پۆشاكی به‌وێنه و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و سه‌رنج ڕاكێش . په‌رتوكی : الدلیل العلمي : 30 - 31 . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 6 / رجب / 1442 ---- 18 / 2 / 2021 |