فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌حكام و سونه‌ت و ئادابه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌حكام و سونه‌ت و ئادابه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی 1_ خۆشوشتن . 2_ سیواك كردن . 3_ له‌به‌ركردنی جوانترین پۆشاك . 4_ بۆن له‌خۆدان . 5_ سه‌ر و رێش چه‌ور كردن . 6_ زوو ڕۆیییشتن بۆ مزگه‌وت . 7_ ڕۆییشتن به‌پیاده ئه‌گه‌ر گونجا . 8_ ئه‌نجامدانی دوو ڕكه‌عه‌ت نوێژی ( تحیة المسجد ) كاتێك چویته ناو مزگه‌وت پێش ئه‌وه‌ی دابنیشی . 9_ خوێندنی سوره‌تی الكهف . 10_ ئه‌نجامدانی نوێژی سونه‌ت هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ئیمام ده‌چێته سه‌ر مینبه‌ر . تێبینی : ئه‌و دووركهعهت نوێژه‌ی خه‌ڵكی به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌دوای بانگی یه‌كه‌می ڕۆژی هه‌ینی كاتێك بانگ بێژ ده‌ڵێت ( صلوا سنة الجمعة ) ئه‌مه دوو ڕكهعهته سونه‌ت نیه به‌ڵكو بیدعه‌یه و زیادكراوه له‌دیندا ؛ بۆیه ئه‌نجامی مه‌ده‌ن ؛ چونكه بیدعه له‌دیندا تاوانه نه‌ك خێر ؛ پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( كل بدعة ضلالة ) واته : هه‌موو بیدعه‌یه‌ك له‌دیندا گومڕاییه . وه ئه‌و قوڕئان خوێندنه‌ی له‌سه‌ر بڵندگۆ ده‌خوێندرێت له‌ناو مزگه‌وتدا له‌ڕۆژی هه‌ینیدا ئه‌مه‌ش بیدعه‌یه و هاوه‌ڵان وایان نه‌كردووه . 11_ زۆر سه‌ڵه‌وات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم . 12_ ده‌ست نهئاڵاندن به‌هه‌ردوو قاچ له‌كاتی وتار خوێندنه‌وه‌دا – شێوه‌ی دانیشتنه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر سمت و پانی هه‌ردوو پێهكانی داده‌نیشێت و به هه‌ردوو ده‌سته‌كانیشی ناوه‌ڕاستی قاچه‌كانی ده‌گرێت - . 13_ نهڕۆییشتن به‌سه‌ر شان و باڵی خه‌ڵك له‌كاتی هاتن بۆناو مزگه‌وت . 14_ بێ ده‌نگ بوون و گوێ گرتن له‌كاتی بیستنی وتار . 15_ دوعاكردن له‌كۆتا كاتی عه‌سر ؛ له‌ڕۆژی جومعه‌دا كه بریتیه له‌كاتی گیرابوونی دوعا . په‌رتوكی : الدلیل العلمي : 31 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 6 / رجب / 1442 ---- 18 / 2 / 2021 |