فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
نوێژی چێشته‌نگاو - فه‌زڵ و كات و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی چێشته‌نگاو فه‌زڵ و كات و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی فه‌زڵی نوێژی چێشته‌نگاو : 1_ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ئه‌نجامی داوه . 2_ ناونراوه به نوێژی ته‌وبه‌كاران . 3_ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – وه‌سیه‌تی هه‌ندێك هاوه‌ڵانی كردووه ئه‌م نوێژه ڕۆژانه ئه‌نجام بده‌ن . 4_ وه‌ك ئه‌وه وایه به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی لاشه‌ت سه‌ده‌قه‌یه‌ك كردبێت . كاتی نوێژی چێشته‌نگاو : نوێژی چێشته‌نگاو سه‌ره‌تای كاته‌كه‌ی له‌دوای ده‌ركه‌وتنی خۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ئه‌ندازه‌ی ڕهمحێك ده‌ست پێ ده‌كات واته چاره‌گێك دوای كاتی خۆر ده‌ركه‌وت هه‌تا پێش ئه‌وه‌ی خۆر بگاته ناوه‌ڕاستی ئاسمان واته چاره‌گێك پیێش بانگی نیوه‌ڕۆ ؛ ئه‌مه‌ش كۆتا كاتیه‌تی . وه باشترین كات بۆ نوێژی چێشته‌نگاو ئه‌وكاته‌یه كه كه‌ش و هه‌واو زۆر گه‌رم ده‌بێت واته سه‌عاتێك پێش بانگی نیوه‌رۆ والله أعلم . چۆنیه‌تی نوێژی چێشته‌نگاو : ئه‌م نوێژه وه‌كو باقی نوێژه سونه‌ته‌كان به دوو ركهعهت ئه‌نجام ده‌درێت ؛ وه دروسته هه‌تا هه‌شت ڕكعهت ئه‌م نوێژه ئه‌نجام بدرێت . په‌رتوكی : الدلیل العلمي : 33 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 8 / رجب / 1442 ----- 20 / 2 / 2021 |