فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆنیه‌تی نوێژی جه‌نازه چۆنیه‌تی نوێژی جه‌نازه نوێژی جه‌نازه پێك هاتووه له‌چوار ته‌كبیر – ( ته‌كبیر ؛ واته : وتنی الله أكبر ) - . له‌دوای ته‌كبیری یه‌كه‌م سوره‌تی فاتیحه ده‌خوێندرێت ؛ وه دروسته سوره‌تێكی تریشی به‌دوادا بخوێندرێت . پاشان ته‌كبیری دووه‌م ده‌كرێت و له‌دوای ته‌كبیره‌كه سه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌درێت – صلی الله علیه وسلم - . پاشان ته‌كبیری سێیه‌م ده‌كرێت و له‌دوای ته‌كبیره‌كه دوعا بۆ مردوو ده‌كرێت . پاشان ته‌كبیری چواره‌م ده‌كرێت و له‌دوای ته‌كبیره‌كه سه‌لام به‌لای ڕاست و چه‌پدا ده‌درێته‌وه ؛ وه دروستیشیه ته‌نها یه‌ك سه‌لام به‌لای ڕاستدا بدرێته‌وه ؛ وه ده‌توانی پێش سه‌لام دانه‌وه دوعا بۆخۆت و گشت موسڵمانان بكه‌ی ئینجا سه‌لام بده‌یته‌وه ؛ والله أعلم . وه نوێژه‌كه گشتی به‌ڕاوه‌ستانه‌وه ده‌كرێت و ڕكوع و سوجده‌ی تێدانیه . نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 10 رجب / 1442 ---- 22 / 2 / 2021 |