فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
شه‌و نوێژ - فه‌زڵ و هۆكار و به‌رهه‌م و چۆنیه‌تی و كاتی ئه‌نجامدانی شه‌و نوێژ فه‌زڵ و هۆكار و به‌رهه‌م و چۆنیه‌تی و كاتی ئه‌نجامدانی فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شه‌و نوێژ : 1_ باشترین نوێژه له‌دوای نوێژه فه‌ڕزه‌كان . 2_ شه‌ڕه‌ف و پایه‌به‌رزیه بۆ باوه‌ڕدار . 3_ خوو و ڕه‌وشتی پیاوچاكانه . 4_ ئه‌نجامدانی له‌كۆتایی شه‌و كاتی دابه‌زینی خوای په‌روه‌ردگاره بۆ ئاسمانی دونیا . 5_ ئه‌م نوێژه زیاتر له‌كاتی ته‌نیایی ده‌كرێت و دووره لهڕیایی . 6_ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – به‌رده‌وام شه‌ونوێژی ده‌كرد ؛ وه زۆر ئامۆژگاری باوه‌ڕدارانی كردووه به ئه‌نجامدانی . هۆكاره‌كانی هه‌ستانه‌وه بۆ شه‌و نوێژ : 1_ دوعاكردن . 2_ پارێزگاری كردن له نوێژه فه‌رزه‌كان . 3_ دره‌نگ نه‌خه‌وتن . 4_ خه‌وتنێكی كه‌م له‌پێش نیوه‌رۆ یان دوای نیوه‌رۆ كه به‌عه‌ڕه‌بی پێی ده‌وترێت قه‌یلوله . 5_ وازهێنان له‌گوناه و تاوان ؛ پیاوێك بهحهسهنی به‌صری فه‌رموو : توانای شه‌و نوێژ كردنمان نیه ! پێی فه‌رموو : تاوانه‌كانتان ئێوه‌ی به‌ستۆته‌وه . 6_ تێكۆشان له‌گه‌ڵ نه‌فس و زاڵ بوون به‌سه‌ریدا . 7_ به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی به‌خه‌به‌رهاتن و هه‌ستانه‌وه بۆی ؛ وه‌ك ته‌له‌فۆن یان ته‌وقیت دانان به‌كاتژمێر ؛ یان داواكردن له‌كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی بانگی بكات و هه‌لی بستێنێت . به‌رهه‌مه‌كانی شه‌و نوێژ : 1_ نزیك بوونه‌وه له‌خوای په‌روه‌ردگار . 2_ ڕێگره له‌ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان . 3_ كه‌فاره‌تی تاوانه‌كانه . 4_ هۆكاری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه له‌لاشه‌دا . 5_ هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌یه . 6_ خۆچوانده بهپیاوچاكانی ڕۆییشتوو له‌سه‌ر ئه‌م عیباده‌ته . 7- هۆكاره بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی له‌كاتی خۆیدا . 8_ هۆكاره بۆ به‌رده‌وام وتنه‌وه‌ی قوڕئان و موڕاجه‌عه كردنه‌وه‌ی . 9_ ده‌رگایه‌كه لهدهرگاكانی چاكه . 10 _ شه‌ڕه‌ف و پایه‌به‌رزی باوه‌ڕداره . چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی : شه‌و نوێژ پێك هاتووه له يازده ڕكه‌عه‌ت ، نوێژه‌كان دوو ڕكه‌عه‌ت دوو ڕكه‌عه‌ت ده‌كرێن پاشان له كۆتايى يه‌ك ڕكه‌عه‌ت ده‌كرێت كه پێى ده‌وترێت (وتر) . وه هه‌ندێك له زانايان – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رمویانه : شه‌و نوێژ به يازده ڕكه‌عه‌ت زياتريش بێت دروسته و ئاساییه گرنگ ئه‌وه‌یه له‌كۆتایی وتر بكه‌ی ؛ وه نابێت له‌شه‌وێكدا دوو وتربكهی ؛ وه له‌دوای شه‌ونوێژ و وتر كاتێك شه‌و خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه دروسته نوێژی سونه‌ت بكه‌ی به‌مه‌رجێك وتر دوباره نه‌كه‌یته‌وه . كاتی ئه‌نجامدانی شه‌و نوێژ : شه‌ونوێژ كاته‌كه‌ی له‌دوای نوێژی عیشاوه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تا پێش بانگی به‌یانی ؛ هه‌ركاتێك له‌م كاتانه شه‌و نوێژ بكه‌ی دروسته و ئاساییه ؛ وه واجب نیه ئیلا ده‌بێت بخه‌وی پاشان هه‌ڵبستیته‌وه شه‌ونوێژ بكه‌ی ؛ به‌ڵام باشترین كات بۆ شه‌و نوێژكردن سعاتێك یان زیاتر پێش نوێژی به‌یانیه كه پێی ده‌وترێت سێیه‌كی كۆتایی شه‌و . په‌رتوكی : الدلیل العلمي : 35 - 36 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 16 / رجب / 1442 = 28 / 2 / 2021 |