فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵ و گرنگی خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ت كورسی فه‌زڵ و گرنگی خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ت كورسی له‌وه‌ته‌ی شه‌یتان نه‌فه‌ره‌تی لێكراوه له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه به‌هۆی جێ به‌جێ نه‌كردنی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری به‌رده‌وام هه‌وڵی گومڕاكردنی نه‌وه‌كانی ئاده‌م ده‌دات به‌هه‌موو جۆره فێڵێك هه‌ندێك جار خۆی دێنێته سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ ؛ هه‌روه‌ك له‌فه‌رموده‌دا هاتوه كاتێك له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤێك هاتووه بۆلای ئه‌بو هوڕه‌یڕه - ڕه‌زای خوای لێبێت – بۆ دزینی خورمای سه‌ده‌قه . ئه‌بو هورهیڕه - ره‌زای خوای لێبێت – ئه‌وكه‌سه ده‌گرێت به‌لام شه‌یتان له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤێك پێی ده‌ڵێت من موحتاجم و خاوه‌ن خێزان و منداڵم بۆیه ئه‌وكاره‌م كرد بۆیه ئه‌بو هوڕه‌یڕه به‌ره‌ڵای ده‌كات و وازی لێ دێنێت ئه‌بو هوڕیڕه - ڕه‌زای خوای لێبێت – ده‌چێته لای پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ئه‌م روداوه‌ی ده‌گێڕێته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – پێی ده‌فه‌رموێت ئه‌وكه‌سه درۆی له‌گه‌ل كردویت و دوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمووی كه‌سه‌كه دووباره گه‌ڕایه‌وه هه‌تا جاری سێیه‌م – له‌ماوه‌ی سێ شه‌ودا – له‌جاری سێیه‌مدا شه‌یتان به ئه‌بو هورهیڕهی وت : وازم لێ بێنه چه‌ند وشه‌یه‌كت فێرده‌كه‌م خوای په‌روه‌ردگار به‌وتنی ئه‌م وشانه سوود مه‌ندت ده‌كات . وتی : هه‌ركاتێك چویته سه‌رجێگای خه‌وتنت ئه‌وا ئایه‌ت كورسی بخوێنه ( اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ).. الآية :255 . هه‌تا كۆتایی بیخوێنه ئه‌وكات به‌رده‌وام هه‌تا به‌یانی له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه پارێزگارێكت بۆ ده‌بێت و شه‌یتانت لێ نزیك نابێته‌وه هه‌تا به‌یانی دادێت . ئه‌بو هوڕه‌یڕه - ره‌زای خوای لێبێت – بۆ پێغه‌مبه‌ری خوای – صلی الله علیه وسلم – گێڕایه‌وه . له‌وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – پێی فه‌رموو : له‌باسی خوێندنی ئایه‌ت كورسیدا ڕاستی له‌گه‌ڵ كردووی به‌ڵام ئه‌و كه‌سێكی درۆزنه ؛ كه شه‌یتانه . ئایه‌ت كورسی ده‌تپارێزێت له‌شه‌یتان وه گه‌وه‌رترین ئایه‌ته له قوڕئان پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – به ئوبه‌یی كوری كه‌عبی فه‌رموو : ئایه ئه‌زانی كامه ئایه‌ت له‌قورئانی پیرۆزدا گه‌وره‌ترین ئایه‌ته؟ ئوبه‌ی فه‌رمووی : وتم : ( اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ).. ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ده‌ستی له سینگمی دا و فه‌رمووی ئه‌م زانسته‌ت پیرۆز بێت ئه‌ی ابومنذر . گه‌وره‌یی ئایه‌ت كورسی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بهتهنهادانان و به‌گه‌وره‌دانانی خوای په‌روه‌ردگاری له‌خۆ گرتووه وه ناو و سیفه‌ته به‌رزه‌كانی خوای په‌روه‌ردگاری له‌خۆ گرتووه شێخی ئیسلام ئیبن و ته‌یمیه - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : له‌قورئانی پیرۆزدا هیچ ئایه‌تێك نیه ئه‌و شتانه‌ی له‌خۆ گرتبێت كه ئایه‌ت كورسی له‌خۆی گرتووه ؛ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئایه‌ت كورسیدا خوای په‌روه‌ردگار باسی كردووه له‌سه‌ره‌تای سوه‌رتی الحدید و كۆتایی سوره‌تی الحشر له‌چه‌ند ئایه‌تێكدا باس كراوه ؛ نه‌ك ته‌نها له‌یه‌ك ئایه‌تدا . ئایه‌ت كورسی بخوێنه‌وه له‌شه‌ودا ... وه له‌دوای نوێژه فه‌رزه‌كان چونكه به‌راستی خویندنه‌وه‌ی ئایه‌ت كورسی له‌دوای نوێژه فه‌رزه‌كان هۆكاری چونه به‌هه‌شته . پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك ئایه‌ت كورسی بخوێنێت له‌دوای گشت نوێژێكی فه‌رز ئه‌وا هیچ شتێك نابێته ڕێگری له‌چونه به‌هه‌شت ته‌نها مردن نه‌بێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 2 / شعبان / 1442 - - - 16 / 3 / 2021
|