خوێنی بێ نوێژی ئافره‌تان ( حَيْض ) - سوری مانگانه -
خوێنی ( حَيْض ) خوێنێكه له ڕه‌حمی ئافره‌ت دێته خواره‌وه ؛ ئافره‌ت له‌كاتی باڵغ بوونی به‌دواوه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت ؛ مانگانه ئافره‌ت تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێ ؛ كه‌مترین كاتی هاتنی ئه‌م خوێنه شه و ڕۆژێكه ؛ وه زۆرترین كاتی پازده ڕۆژه ؛ وه ئافره‌تان به‌گشتی شه‌ش یان حه‌وت ڕۆژ تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن ؛ وه هه‌ندێك له‌ئافره‌تان له‌وماوه‌یه‌دا تووشی ئازار ده‌بن له‌خواره‌وه‌ی زگیان یان له‌خواره‌وه‌ی پشتیان .
وه شێوه‌ی خوێنی ( حَيْض ) خوێنێكی ڕه‌ش و تڵخ و بۆن ناخۆشه .
هه‌ركاتێك ئافره‌ت تووشی بێ نوێژی بوو نابێت ( نوێژ ) بكات وه نابێت ( ڕۆژوو ) بگرێت وه نابێت ( جووت بوون - كاری سه‌رجێی ) له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بكات وه نابێت له‌وكاته‌ی له‌حه‌جه یان لهعومرهیه ( ته‌واف ) بكات وه نابێت بچێته ( ناو مزگه‌وت ) و تیایدا بمێنێته‌وه ؛ هه‌تا ئه‌وكاته‌ی پاك ده‌بێت .
وه له‌وماوه‌ی بێ نوێژیهدا بۆ ئافره‌ت دروسته زیكری خوا بكات ؛ وه له‌خوا بپاڕێته‌وه ؛ وه قورئان بخوێنێته‌وه به‌مه‌رجێك قوڕئان به‌ده‌سته‌وه نه‌گرێت به په‌رۆیه‌ك یان به‌ده‌ست كێشێك قورئان به‌ده‌سته‌وه بگرێت یان له‌سه‌ر مۆبایل بخوێنێته‌وه ؛ وه دروسته پیاوه‌كه‌ی لێی نزیك بێته‌وه به‌مه‌رجێك خۆیان له‌كاری سه‌رجێی و جووت بوون بپارێزن .
وه كاتێك پاك بویه‌وه واجبه له‌سه‌ری خۆی بشوات ؛ وه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و نوێژانه‌ی له‌سه‌ر نیه كه له‌وماوه‌یه‌دا ئه‌نجامی نه‌داوه ؛ به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژوه فه‌رزه‌كانی له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ببوو .
حيكمه‌تی تووش بوونی ئافره‌ت به بێ نوێژی .
بێگومان خوای په‌روه‌ردگار زانا و دانایه ئه‌م خوێنه‌ی له ئافره‌تتدا دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌ی خواردن و خواردنه‌وه بۆ كۆرپه‌له‌ی ناو ڕه‌حمی دایك ؛ له‌ڕێگه‌ی ناوكه‌وه ئه‌و ڕژێنه خوێنانه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كۆرپه‌له‌كه و خوێن به‌هه‌موو ده‌ماره‌كانیدا ده‌ڕوات و ده‌بێته خۆراك و خواردن بۆی ؛ به‌رز و پیرۆزی بۆ خوای گه‌وره باشترینی دروستكاران .
نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی .
4 / 4 / 2021