فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
پوخته‌ی ژیاننامه‌ی زانای پایه‌به‌رز شێخ ابن باز - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - پوخته‌ی ژیاننامه‌ی زانای پایه‌به‌رز شێخ ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – شێخ ابن باز ناوی عبدالعزیزی كوڕی عبدالله ی كوڕی بازه - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . له 12 ی مانگی ذي الحجة ی ساڵی 1330 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 22 ی 11 ی ساڵی 1912 ی زایینی له شاری ریاض ی سعودیا له دایك بووه . شێخ ابن باز - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵی چاوه‌كانی تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت و لاواز ده‌بێت پاشان به‌یه‌كجاری چاوه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات و نابینا ده‌بێت ؛ ئه‌م زانا به‌ڕێزه ئههوكاتهی كه منداڵه باوكی ده‌مرێت و به بێ باوكی گه‌وره ده‌بێت ؛ وه كاتێك ده‌بێت به 25 ساڵ ئینجا دایكیشی ده‌مرێت – خوای په‌روه‌ردگاریان لێیان خۆش بێت - . شێخ ابن باز - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – هه‌ر به‌منداڵی هه‌موو قورئانی پیرۆز له‌به‌رده‌كات پێش ئه‌وه‌ی بالغ ببێت ؛ وه له‌لای زۆرێك له زانایانی ( شاری ریاض ) ده‌ست ده‌كات به‌خوێندنی شه‌رعی و زانستی شه‌رعی به‌ده‌ست دێنێت ؛ له‌وانه : 1_ الشيخ محمد بن عبد اللطيف بن عبد الرحمن . 2_ الشيخ صالح بن عبد العزيز بن عبد الرحمن . 3_ الشيخ سعد بن حمد بن عتيق . 4_ الشيخ حمد بن فارس . 5_ سماحة الشيخ محمد بن إبراهيم بن عبد اللطيف آل الشيخ (مفتي المملكة العربية السعودية ) ؛ 10 ساڵ له‌لای ئه‌م زانا به‌ڕێزه گشت زانسته‌كانی شه‌رعی خوێندووه . 6_ الشيخ سعد وقاص البخاري ؛ له‌لای ئه‌م زانا به‌ڕێزه زانستی ته‌جویدی خوێندووه .
شێخ ابن باز - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – له ساڵی 1357 ی كۆچی ده‌كرێت به قاضي له‌شاری ( الدلم ) ؛ وه له‌وماوه‌یه‌دا كاری پێش نوێژی و وتاربێژیش ده‌كات . وه له‌ساڵی 1371 ی كۆچی ده‌بێت به‌وانه بێژ له مه‌عهه‌دی علمی له شاری رياض . وه له‌ساڵی 1381 ی كۆچی ده‌كرێت به سه‌رۆكی جامیعه‌ی ئیسلامی له مه‌دینه‌ی مونه‌ووه‌ره . وه له‌ساڵی 1395 ی كۆچی ده‌كرێت به‌سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ردنی لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان و فه‌تواو بانگه‌وازی . وه له‌ساڵی 1413 ی كۆچی ده‌كرێت به موفتی عام و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان .
_ زۆرێك له‌زانایان و قازیه‌كان – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت - زانستی شه‌رعیان له‌لای شێخ ابن باز به‌ده‌ست هێناوه ؛ له‌وانه : 1_ را‌شد بن صالح . 2_ عبد الله بن حسن بن قعود . 3_ محمد بن صالح بن عثيمين . 4_ عبد الله بن جبرين . 5_ عبد الله بن عبد المحسن التركي . 6_ صالح بن عبد الرحمن الأطرم . 7_ صالح الفوزان أعضاء هيئة كبار العلما‌ء . 8_ القاضي عبد الله بن عبد الرحمن . 9_ عبد الرحمن البراك . 10_ عبد العزيز الراجحي ؛ وه جگه له‌مانه‌ش – ڕه‌حمه‌تی خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت - .
شێخ ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – كۆمه‌ڵێك په‌رتووكی به‌سوودی له‌بواری عه‌قیده و فقه و بنچینه‌كانی زانستی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامی نوسیوه ؛ له‌وانه : 1_ العقيدة الصحيحة وما يضادها . 2_ الدعوة إلى الله وأخلاق الدعاة . 3_ وجوب تحكيم شرع الله ونبذ ما خالفه . 4_ كيفية صلاة النبي صلى الله عليه وسلم . 5_ وجوب لزوم السنة والحذر من البدعة . 6_ حاشية على فتح الباري شرح صحيح البخاري . 7_ حاشية على متن العقيدة الطحاوية . وه زۆر په‌رتووكی تر .
شێخ ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌یه‌كێك له‌گه‌وره زانایانی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه داده‌نرێت و كه‌سێك بووه له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی سه‌له‌فی صالح بووه و بانگه‌وازی بۆ كردووه ؛ وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بووه و نه‌هی له‌بیدعه و خوارفیات كردووه .
شێخ – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – خاوه‌نی هه‌شت منداڵ بووه ؛ چوار كوڕ و چوار كچ .
شێخ ابن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه له 27 ی موحه‌رره‌می ساڵی 1420 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 13 ی 5 ی ساڵی 1999 ی زایینی له‌ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا وه‌فاتی كرد ؛ له‌دوای نوێژی هه‌ینی له 28 ی محرم له مسجد الحرام نوێژی مردووی له‌سه‌ركرا ؛ وه له‌گۆڕستانی ( العدل ) له‌مه‌ككه‌ی پیرۆز نێژرا – خوای په‌روه‌ردگار به به‌هه‌شتی فیرده‌وس شادی بكات - . نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی . 22 / شعبان / 1442 --- 5 / 4 / 2021 |