فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمه‌كانی سێ خوێنه‌كه‌ی ئافره‌تان 1_ ( الحيض ) : خوێنی بێ نوێژی . 2_ الاستحاضة : خوێنی ده‌مار . 3_ النفاس : خوێنی زه‌ییستان . حوكمه‌كانی سێ خوێنه‌كه‌ی ئافره‌تان 1_ ( الحيض ) : خوێنی بێ نوێژی . 2_ الاستحاضة : خوێنی ده‌مار . 3_ النفاس : خوێنی زه‌ییستان .
1_ ( الحيض ) : خوێنی بێ نوێژی - سوری مانگانه - _ وه كاتێك پاك بویه‌وه گێرانه‌وه‌ی نوێژه‌كانی له‌سه‌ر نیه به‌ڵام گرتنه‌وه‌ی رۆژوه‌كانی له‌سه‌ره . ............................................................ 2_ الاستحاضة : خوێنی ده‌مار . خوێنی ئیستیحاضه - پێشی ده‌وترێت خوێنی نه‌خۆشی و خوێنی ده‌مار - : بریتیه له خوێن له‌به‌ر ڕۆییشتنی ئافره‌ت له‌غه‌یری كاتی بێ نوێژی ؛ ئه‌م خوێنه له‌به‌شی سه‌ره‌تای ڕه‌حم دێته خواره‌وه نه‌ك له‌قوڵایی ڕه‌حم ؛ شێوه‌ی ئه‌م خوێنه ته‌نك و سووره ؛ وه‌كو خوێنی بێ نوێژی نیه بۆن ناخۆش و تڵخ و ڕه‌ش بێت ؛ بهلأكو ئه‌م خوێنه وه‌ك خوێنی برینی لاشه وایه كاتێك ده‌لكێت به‌لاشه یان به‌پۆشاك دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌م خوێنه وه‌ك خوێنی برین وشك ده‌بێت به‌ڵام خوێنی بێ نوێژی وانیه . حوكمه‌كانی خوێنی ئیستیحاضه یه‌كه‌م : ئه‌م خوێنه وه‌كو خوێنی بێ نوێژی نیه ببێته هۆی ڕێگری كردنی ئافره‌ت له‌نوێژكردن و رۆژوو گرتن ؛ بۆیه كاتێك ئافره‌ت تووشی ئه‌م حاله‌ته ده‌بێت ئه‌وا ده‌بێت له‌سه‌ر نوێژه‌كانی به‌رده‌وام بێت ؛ وه رۆژوه‌كانی بگرێت ئه‌گه‌ر له‌ناو مانگی ره‌مه‌زان بوو ؛ وه دروسته له‌م حاله‌ته رۆژووی سوننه‌ت بگرێت یان ڕۆژی قه‌رزی بگرێته‌وه یان رۆژووی سونه‌ت بگرێت . دووه‌م : ئافره‌ت له‌م حاله‌ته‌دا پێویسته له‌سه‌ری بۆ هه‌موو نوێژێك خۆی پاك بكاته‌وه و ده‌ست نوێژی بگرێته‌وه ئینجا نوێژه‌كه‌ی بكات . سێ یه‌م : پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌دوای ده‌ست نوێژگرتن و خۆپاك كردنه‌وه پارچه په‌رۆیه‌ك به‌خۆیه‌وه هه‌ڵگرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێن بهرلاشه و پۆشاكی نه‌كه‌وێت ؛ پاشان له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتنهوه پهرۆیهكه بگۆڕێت . چواره‌م : دروسته ئافره‌ت له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كاری سه‌رجێی بكات ؛ چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه نه‌هی لێ بكات . ------------------------------- 3_ النفاس : خوێنی زه‌ییستان . خوێنی زه‌ییستان كه به‌عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت ( النِّفاس ) : بريتیه له ده‌رچوونی خوێن له‌دامێنی ئافره‌ت له‌دوای منداڵ بوون ؛ زۆربه‌ی ئافره‌تان بۆماوه‌ی چل ڕۆژ له‌دوای منداڵ بوونی تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن ؛ وه هه‌ندێكیان كه‌متر له چل رۆژ ده‌خایه‌نێت ؛ وه هه‌ندێكیان هه‌تا شێست ڕۆژ ده‌خایه‌نێت . حوكمه‌كانی خوێنی زه‌ییستان خوێنی زه‌ییستان هه‌مان حوكمی خوێنی بێ نوێژی هه‌یه : یه‌كه‌میان : نابێت له‌م ماوه‌یه‌دا نوێژ بكات ؛ وه نابێت به‌ڕۆژوو بێت ؛ وه دوای پاك بوونه‌وه گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌كانی له‌سه‌ر نیه به‌ڵام گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووه فه‌ڕزه‌كانی له‌سه‌ره . دوه‌میان : نابێت له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌واف به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا بكات . سێ یه‌میان : نابێت كاری سه‌رجێی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات . چواره‌میان : نابێت بچێته ناو مزگه‌وت و تیایدا بمێنێته‌وه . پێنجه‌میان : كاتێك پاك بویه‌وه ئه‌گه‌رچی پێش چل ڕۆژیش بێت ئه‌وا ده‌بێت خۆی بشوات و گشت ئه‌وكاره‌ی بۆ دروست ده‌بێت كه بۆی دروست نه‌بوو ئه‌نجامی بدات . نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 23 / شعبان / 1442 --- 6 / 4 / 2021 |