فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زلی ڕۆژووی ( شه‌شه‌ڵان - شه‌شه‌كان ) فه‌زڵی ڕۆژووی ( شه‌شه‌ڵان – شه‌شه‌كان ) سونه‌توایه له‌دوای مانگی ڕه‌مه‌زان موسڵمانان شه‌ش ڕۆژ له‌مانگی شه‌ووال به‌ڕۆژووببن ؛ كه پێی ده‌وترێت شه‌شه‌ڵان یان شه‌شه‌كان . به‌رۆژووبوونی ئه‌م شه‌ش ڕۆژه به‌رامبه‌ربه به‌رۆژووبوونی یه‌ك ساڵ وایه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( مَنْ صَامَ رَمَضانَ ثُمَّ أَتَبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ كانَ كصِيَامِ الدَّهْرِ ) . رواه مسلم . واته : هه‌ركه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژووبوو پاشان شه‌ش ڕۆژ له‌دوای مانگی ڕه‌مه‌زان له‌مانگی شه‌ووال به‌ڕۆژووبوو ؛ وه‌ك به‌ڕۆژووبونی یه‌ك ساڵ وایه . _ بێگومان له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا یه‌ك چاكه به 10 چاكه یان زیاتر حیساب ده‌كرێت ؛ بۆیه مانگی ڕمه‌زان به 10 مانگ حیساب ده‌كرێت ؛ وه شه‌ش ڕۆژی مانگی شه‌وال به‌دوو مانگ حیساب ده‌كرێت ؛ هه‌ر ڕۆژێك به 10 رۆژ حیسابه ؛ 30 رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌رامبه‌ر به 300 سێ سه‌د ڕۆژه ؛ وه شه‌ش رۆژی مانگی شه‌ووال به‌رامبه‌ر به 60 ڕۆژه ؛ كۆی گشتی ده‌كاته 360 سێ سه‌د و شێست ڕۆژ ؛ كه‌ده‌كاته یه‌ك ساڵی ته‌واو . _ وه له‌سووده‌كانی ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شه‌ش ڕۆژه ده‌بێته كه‌فاره‌تی كه‌م و كوڕیه‌كانی رۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ؛ چونكه بێگومان هیچ ڕۆژووه‌وانێك نیه بێ كه‌م و كوڕی و بێ تاوان بێت ؛ وه له‌رۆژی دوایی سونه‌ته‌كان ده‌بنه پركهرهوهی كه‌م و كوڕی فه‌ڕزه‌كان . _ شێوازی به‌رۆژووبوونی ئه‌م شه‌ش ڕۆژه ... باشتروایه ئه‌م شه‌ش ڕۆژه ڕاسته‌وخۆ له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان – واته له دووه‌م رۆژی مانگی شه‌ووال - به‌دوای یه‌كدا بگیرێت ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆی نه‌كرا ئه‌وا به‌جیا جیاش بێت دروسته و ئاساییه . _ ئایه ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزی رۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانیان له‌سه‌ره دروسته پێش گرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌یان شه‌شه‌ڵان بگرن ؟ زۆرێك له‌زانایان – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رمویانه : دروسته ئاساییه موسڵمانان ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان بگرن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژووه قه‌رزه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زانیان بگرنه‌وه . وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم . نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 6 / شوال / 1442 كۆچی .... 18 / 5 / 2021 |