ناسینی مه‌سروقی كوری ئه‌جده‌ع - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت -

ناسینی مه‌سروقی كوڕی ئه‌جده‌ع – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت –

 

مه‌سروقی كوڕی ئه‌جده‌عی هه‌مه‌دانی یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ زانایانی تابیعین و له‌لایه‌ن زانایانی سه‌حابه‌-  په‌روه‌رده‌ كراوه - ڕه‌زای خوایان لێبێت وه‌ك – عبدالله ی كوڕی مه‌سعود و عه‌لی و عائیشه‌ ‌ ؛ له‌ساڵی یه‌كه‌می كۆچی له‌دایك بووه‌ ؛ ئیمامی حافظ أبو بكر الخطيب ئه‌ڵێ : مه‌سروق به‌منداڵی دزراوه‌ پاشان دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ ناو نراوه‌ به‌ مه‌سروق - واته‌ دزراو -  . تاريخ بغداد : 13 / 232 .

.....................

عیباده‌تی مه‌سروقی كوڕی ئه‌جده‌ع – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت -

   ئیبراهیمی كوڕی محمد ئه‌ڵێ : مه‌سروق په‌رده‌ی له‌نێوان خۆی و خێزانه‌كه‌ی داده‌ناو و ده‌ستی ده‌كرد به‌ نوێژ كردن . حلية الاولياء : 3 / 96 .

          ئه‌نه‌سی كوڕی سیرین له‌ خێزانی مه‌سروقه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ و ئه‌ڵێ : مه‌سروق ئه‌وه‌نده‌ نوێژی ده‌كرد هه‌تا پاژنه‌ی پێیه‌كانی ده‌ئاوسا ؛ هه‌ندێك جار له‌دوای داده‌نیشتم و ده‌گریام ؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مبینی چی به‌نه‌فسی خۆی ده‌كرد . تهذيب الكمال : 27 / 455 .

   باوكی ئیسحاق ئه‌ڵێ : مه‌سروق له‌كاتی حه‌ج كردن شه‌وان نه‌ده‌مایه‌وه‌ ته‌نها له‌سوجده‌ نه‌بێت .

       ئه‌عمه‌ش ئه‌ڵێ : مه‌سروق كاتێك هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژكردن  به‌خێزانه‌كه‌ی ده‌وت هه‌ركارێكتان هه‌یه‌ ئێستا پێم بڵێن پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌م به‌ نوێژكردن . حلية الاولياء : 2 / 96 .

   سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر – ڕه‌زای خوای لێبێت –  ئه‌فه‌رموێت : مه‌سروق به‌من گه‌ییشت وتی : ئه‌ی سه‌عید ؛ هیچ شتێك نه‌ماوه‌ هه‌وڵی بۆ بدرێت ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ڕوخسارمان بخه‌ینه‌ ناو خۆڵ . حلية الاولياء : 2 / 96 .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .

6 / 7 / 2020 .