فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( هۆكاره‌كانی خۆپاراستن له سیحر و چاوی پیس ) ( هۆكاره‌كانی خۆپاراستن له سیحر و چاوی پیس ) بێگومان سیحر و چاوی پیس یه‌كێكه له‌وشته ناخۆشانه‌ی تووشی مڕۆڤ ده‌بێت له‌دونیادا ؛ به‌هۆیه تووشی ناخۆشی و ئازارده‌بن ؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای په‌روه‌ردگار چاره‌سه‌ری و خۆپارێزی بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه داناوه ؛ ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان ده‌ستی پێوه بگرن . جا به‌پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه‌ی به‌رێز باسی چه‌ند هۆكارێكی خۆپاراستن ده‌كه‌ین له‌م دوو نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره : یه‌كه‌میان : پشت به‌ستن به‌خوای په‌روه‌ردگار ؛ بێگومان هه‌ركه‌سێك پشت به‌خوای په‌روه‌ردگار ببه‌ستێت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار به‌سیه‌تی و له‌هه‌موو ناخۆشیه‌ك ڕزگاری ده‌كات و ده‌یپارێزێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ۚ ) . الطلاق : 3 . واته : هه‌ر که‌سێ پشت به‌خوا ببه‌ستێ ئه‌وه خوای به‌سه بۆی كه له‌گشت شتێكی ناخۆش بیپارێزێت و ده‌رووی خێر و خۆشی لێ بكاته‌وه .
دووه‌میان : ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و دوور كه‌وتنه‌وه له گوناه و تاوان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : (احفظ الله يحفظك ) . واته : سنوره‌كانی خوا بپارێزه - به‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و دووركه‌وتنه‌وه له‌كرده‌وه‌ی خراپ – ئه‌وكات خوای په‌روه‌ردگار ده‌تپارێزێت .
سێیه‌میان : خوێندنی زیكره‌كانی به‌یانیان و ئیواران و خه‌وتنان و هه‌ستان له‌خه‌و ؛ وه زیكره‌كانی دوای نوێژه فه‌رزه‌كان و باقی زیكره‌كانی تریش كه له په‌رتووكی قه‌ڵای موسڵماندا باس كراون .
چواره‌میان : خوێندنی سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : ( إن الشيطان ينفر من البيت الذي تقرأ فيه سورة البقرة ) حديث صحيح . واته : به‌ڕاستی شه‌یتان ڕاده‌كات له‌ماڵیك سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه‌ی تیادا بخوێندرێت . وه فه‌رمویه‌تی : سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه بخوێننه‌وه ؛ ئه‌م سوڕه‌ته مایه‌ی به‌ره‌كه‌ته ؛ وه وازهێنان لێی مایه‌ی په‌شیمانیه ؛ وه هیچ سحربازێك توانا و به‌رگه‌ی ئه‌م سوڕه‌ته‌ی نیه .
پێنجه‌میان : نزا‌و پاڕانه‌وه له‌خوای په‌روه‌ردگار ؛ بێگومان خوای په‌روه‌ردگار وه‌ڵامی به‌نده‌كه‌ی ده‌داته‌وه كاتێك لێی ده‌پاڕێته‌وه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : (ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ) . غافر : 60 . واته : لێم بپاڕێنه‌وه وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه .
شه‌شه‌میان : خواردنی حه‌وت ده‌نكه قه‌سب له‌جۆری عه‌جوه به‌یانیان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك كاتی به‌یانی حه‌وت ده‌نكه عه‌جوه بخوات ؛ ئه‌وڕۆژه ژه‌هر و سحر زیانی پێ ناگه‌یه‌نێت . صحيح مسلم .
حه‌وته‌میان : پاراستنی منداڵ به‌خوێندنی دوعای : ( أُعِيذُكَ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ ) . واتە: پەنات دەدەم بە ناوە تەواو و جوانەکانی خودا لە ھەموو شەیتانێک و پێوەدەرێک (مار و دوپشک و ...) وە لە ھەموو چاوێکی پیس و تێڕوانینێکی خراپ .
هه‌شته‌میان : پاك كردنه‌وه‌ی ماڵه‌وه له سه‌گ و خاچ و په‌یكه‌ر و وێنه‌ی گیانله‌به‌ران و گۆرانی و مۆسیقا و فلیم و دراماكا ناشه‌رعیه‌كان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمویه‌تی : فریشته‌كان ناچنه ماڵێك كه سه‌گ و وێنه و په‌یكه‌ری گیانله‌به‌رانی تیادا بێت . نۆیه‌میان : ده‌ست دانان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی ئازاری تیادایه ؛ پاشان سێ جار وتنی : بسم الله ؛ پاشان حه‌وت جار وتنی : (أَعُوذُ بِاللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ ) . واته : په‌نا ده‌گرم به‌خوا وه به‌هێز و توانای خوا له‌شه‌ر و ناخۆشی ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌م و لێی ده‌ترسم .
ده‌یه‌میان : خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه - چه‌ند جارێك - له‌سه‌ر ئاوی زه‌مزه‌م ؛ پاشان خواردنه‌وه‌ی .
داواكارین له‌خوای په‌روه‌ردگار له‌سحر و چاوی پیس و گشت ناخۆشیه‌ك بمان پارێزێت . وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 3 / 2 / 2021 |