فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ده ( 10 ) یاسا بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ به‌ڵا و ناخۆشیه‌كان ( ده ( 10 ) یاسا بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ به‌ڵا و ناخۆشیه‌كان )
یاسای یەکەم : ( تۆ بەتەنیانی له‌تووش بوون به به‌ڵا و ناخۆشی ؛ سه‌یری ئه‌وكه‌سانه بكه كه له‌تۆ زیاتر له ناو به‌ڵا و ناخۆشیدان ) . یاسای دووەم : ( خوای پەروەردگار ئەندازە و چارەنووسی بۆ هەر شتێک دانابێت ئیلا بۆ حیکمەتێکە کە خۆی دەیزانێت ) . یاسای سێیەم : ( هێنەری سوود و دوورخەرەوەی زیان تەنها الله یە ، بۆیە بەهیچ شتێک پەیوەست مەبە تەنها بەخوا نەبێت ) . یاسای چواره‌م : ( ئه‌وه‌ی تووشت بووه نه‌ده‌بوو لێت تێ بپه‌ڕێت و تووشت نه‌بێت ؛ وه ئه‌وه‌ی لێت تێ په‌ڕیوه و تووشت نه‌بووه نه ده‌بوو تووشت ببێت – هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه خوا نووسیویه‌تی - ) . یاسای پێنجه‌م : ( حه‌قیقه‌تی ژیانی دونیا بناسه - كه پێك هاتووه له خۆشی و ناخۆشی - ئه‌وكات ئاسووده و ئارام ده‌بی ) . یاسای شه‌شه‌م : ( گومانی باش به په‌روه‌ردگارت به‌ره ) . یاسای حه‌وته‌م : ( ئه‌وه‌ی خوا بۆتۆی هه‌ڵبژاردووه باشتره له‌وه‌ی تۆ بۆخۆت هه‌ڵی ده‌بژێری ) . یاسای هه‌شته‌م : (ته‌نگانه و ناخۆشی چه‌ند توند تر و زیاتر بێت ئه‌وا ده‌رووی خێر و خۆشی نزیكتر ده‌بێت ) . یاسای نۆیه‌م : ( بیر له چۆنیه‌تی هاتنی خۆشی و ده‌رووی كراوه مه‌كه ؛ چونكه به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر ویستی شتێكی هه‌بێت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك هۆكاره‌كانی بۆ ئاماده ده‌كات كه به‌خه‌یاڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتبێت ) . یاسای ده‌یه‌م : ( په‌یوه‌ستبه به نزا و پاڕانه‌وه له‌وخوایه‌ی كه كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكانی خێر و خۆشی ته‌نها به‌ده‌ست ئه‌وه ) . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 11 / 7 / 2021 |