فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
سوڕه‌تی كه‌هف چی فێركردم ؟ سوڕه‌تی كه‌هف چی فێر كردم ؟
1_ سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه نه‌ڵێم له‌داهاتوودا ئه‌وشته ده‌كه‌م هه‌تا نه‌ڵێم ( إن شا‌ء الله ) . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : (وَلَا تَقُولَنَّ لِشَيْءٍ إِنِّي فَاعِلٌ ذَٰلِكَ غَدًا . إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ۚ ) . الكهف : 23 – 24 . واته : هه‌رگیز ده‌رباره‌ی هیچ شتێك و هیچ کارێك مه‌ڵێ، من به‌ڕاستی سبه‌ینێ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کاره‌م ؛ مه‌گه‌ر بڵێیت : ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت و ویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت . 2_ سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه هاوڕێی چاك په‌یوه‌ستم ده‌كات به دواڕۆژه‌وه . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ ) . الكهف : 28 . واته : ڕوو باوه‌ڕداران وه‌رمه‌گێڕه‌و (ڕوو مه‌که دونیاپه‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت . 3_ سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه زیكر و دوعا چاره‌سه‌ری نه‌فس و له‌بیرچوونه‌وه‌یه . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( وَاذْكُرْ رَبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَىٰ أَنْ يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَٰذَا رَشَدًا ) . الكهف : 24 . واته : یادی په‌روه‌ردگارت بکه کاتێك که له بیرت چوو بڵێیت (ان شا‌ء الله) له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک‌دا بڵێ: ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بکات بۆ ڕێگایه‌كی نزیکتر له‌مه تا به‌و شێوه‌یه‌ی که پێی چاکه‌و لای په‌سه‌نده جێبه‌جێی بکه‌م . 4_ سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه هیچ ڕێگایه‌ك نیه بۆ به‌ده‌ست هێنانی هیدایه‌ت ته‌نها له‌لایه‌ن خواوه نه‌بێت . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ ۖ ) . الكهف : 17 . واته : هه‌ر که‌سێ خوا ڕێنموونی بکات ته‌نها ئه‌و که‌سه ڕێنموونی کراوه . 5_ سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه پێوسته هه‌ندێك له‌كاره‌كانمان بشارینه‌وه و ئاشكرای نه‌كه‌ین . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا ) . الكهف : 19 . واته : با که‌س ئاگادار نه‌کات به کار‌و بارتان . 6_ سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه ئه‌و په‌روه‌ردگار هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتی زیندوو كرده‌وه له‌دوای 309 ساڵ به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ست پێكراو و ئاشكرایه له‌سه‌ر زیندوو بوونه‌وه‌مان له‌دوای مردنمان . 7- سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه سه‌ركه‌وتن و گه‌ییشتن به ئامانج پێویستی به ده‌رچوون و هه‌وڵ و تێكۆشانه . خوای په‌روه‌ردگار له‌باسی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا و پێغه‌مبه‌ر خضردا ( سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت ) چه‌ند جارێك ئه‌فه‌رموێت : ( فانطلقا .... ) . واته : ده‌رچوون و به‌ڕێ كه‌وتن . 8_ سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه ته‌نها خواردنی پاك و حه‌ڵاڵ بخۆم . خوای په‌روه‌ردگار له‌باسی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتدا فه‌رمویه‌تی : (فَلْيَنْظُرْ أَيُّهَا أَزْكَىٰ طَعَامًا ..) . الكهف : 19 . واته : با سه‌یربكان كامه خواردن پاك و حه‌ڵاڵه ئه‌ویان بكرێت و بێنێت . 9_ سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه سزای دونیا چه‌ند به ئێش و ئازاربێت ئه‌وا هێشتا سزای دواڕۆژ به ئێش و ئازارتر و ناخۆشتره . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا ) . الكهف : 87 . واته : پاشان که‌سی سته‌مكار كاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری ئه‌وا سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات . 10_ سوڕه‌تی كه‌هف فێری كردم : كه گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌ری له‌بیرچوون زۆر زیكر و یادكردنی خوای په‌روه‌ردگاره . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( وَاذْكُرْ رَبَّكَ إِذَا نَسِيتَ ... ) . الكهف : 24 . واته : یادی په‌روه‌ردگارت بكه كاتێك له‌بیرت چوو . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 14 / 7 / 2021
|