فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئاگاداربه ! ڕۆژی عه‌ڕه‌فه ڕۆژی پاككردنه‌وه‌ی ماڵ و چوونه بازاڕ و خه‌وتن نیه .. ئاگاداربه ! ڕۆژی عه‌ڕه‌فه : ڕۆژی پاككردنه‌وه‌ی ماڵه‌وه نیه‌وه .. وه ڕۆژی بازاركردن و چوونه بازار نیه .. وه ڕۆژی خه‌وتن و پشوودان نیه .. ڕۆژی عه‌ڕه‌فه .. ڕۆژێكه خوای په‌روه‌ردگار ڕێزی لێناوه و به‌گه‌وره‌ی داناوه .. ڕۆژی ڕزگاربوونی به‌نده‌كانه له دۆزه‌خ .. ڕۆژی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و نزیك بوونه‌وه‌یه له‌خوای په‌روه‌ردگار .. ڕۆژی دوعا كردن و نزا و پاڕانه‌وه‌یه له خوای په‌روه‌ردگار .. هه‌وڵبده له‌م ڕۆژه‌دا كرده‌وه‌ی چاك زۆر ئه‌نجامبده .. ئه‌گه‌ر گران به‌هاترین شتی دونیات له‌ده‌ست بچێت له‌وانه‌یه زۆر پێت ناخۆش بێت ؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر باشترین ڕۆژی دونیات له‌ده‌ست بچێت – كرده‌وه‌ی چاكی تیادا ئه‌نجام نه‌ده‌ی - ده‌بێت حاڵت چۆن بێت ؟! ئه‌گه‌ر شه‌وی قه‌در نادیار بێت ئه‌وا بێگومان ڕۆژی عه‌ڕه‌فه دیار و ئاشكرایه . وه ئه‌گه‌ر شه‌وی قه‌در فریشته‌كان تیایدا داببه‌زن و بێنه خواره‌وه ئه‌وا له‌ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌دا خوای په‌روه‌ردگار دێته خواره‌وه ! ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه له‌ده‌ست خۆت مه‌ده چونكه ئه‌م ڕۆژه له ساڵێكدا ته‌نها یه‌ك ڕۆژه ! بۆ سوود وه‌رگرتن له ڕۆژی عه‌ڕه‌فه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێ به‌جێ بكه ؛ وه بۆ خۆشهویستهكانیشت بنێرن : 1_ شه‌وی عه‌ڕه‌فه زوو بخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لهوڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌دا به‌هێز و تواناوه عیباده‌تی خوای په‌روه‌ردگار بكه‌ی . 2_ پێش بانگی به‌یانی له‌خه‌وهه‌سته و پارشێو بكه به‌نیه‌تی به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا . 3_ وه چه‌ند ڕكه‌عه‌تێك شه‌و نوێژ بكه و له‌ناو سوجده‌دا له‌خوای په‌روه‌ردگار بپاڕێوه و داوای خێر و چاكه‌ی دونیا و دواڕۆژی لێ بكه . 4_ پێش بانگی به‌یانی زۆر داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوای په‌روه‌ردگار بكه بۆ ئه‌وه‌ی له گوناهه‌كانت خۆش ببێت و لهتهوبهكارانت حیساب بكات . 5_ خۆت بۆ نوێژی به‌یانی ئاماده بكه و ده‌ست نوێژ بگره به ئومێدی ئه‌وه‌ی گوناهه‌كانت له‌گه‌ڵ دڵۆپه ئاوه‌كانی ده‌ست نوێژت هه‌ڵبوه‌رێت و نه‌مێنێت . 6_ پاشان دوعای دوای ده‌ست نوێژ بخوێنه . 7_ پاشان نوێژی به‌یانی له‌مزگه‌وت ئه‌نجامبده به جه‌ماعه‌ت . 8_ پاشان له‌دوای ته‌واو بوونی نوێژ له‌شوێنی خۆت دابنیشه و زیكری خوابكه - به‌تایبه‌تی زیكری به‌یانیان - وه قورئان بخوێنه هه‌تا چاره‌گێك دوای خۆر ده‌ركه‌وتن . 9_ پاشان دوور ڕكه‌عه‌ت نوێژی سوننه‌تی خۆر ده‌ركه‌وتن بكه ان شا‌ء الله پاداشتی حه‌ج و عومرهیهكی ته‌واوت بۆ ده‌نوسرێت . 10_ وه‌زۆر ته‌كبیر لێ بده و بڵێ : ( الله أكبر - الله أكبر - الله أكبر- لا إله إلا الله - الله أكبر - الله أكبر- ولله الحمد) . 11_ وه كاتژمێرێك پێش بانگی نیوه‌ڕۆ 2 ڕكه‌عه‌ت یان 4 یان 6 یان 8 ڕكه‌عه‌ت نوێژی چێشته‌نگاو بكه . 12_ وه له‌دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ زۆر زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگار بكه و قورئان بخوێنه . 13_ وه نوێژی عه‌سر بكه پاشان زیكری ئێواران بخوێنه ؛ وه قورئانی پیرۆز بخوێنه‌وه . 14_ وه زۆر له‌م رۆژه‌دا له‌خوای په‌روه‌ردگار بپارێوه بۆخۆت و بۆ موسڵمانان . 15_ وه خێر و سه‌ده‌قه بكه و یارمه‌تی هه‌ژاران و لێ قه‌وماوان بده . 16_ وه له‌م رۆژه‌دا ئه‌م زیكره زۆر بكه : لا إله الا الله وحده لاشريك له الملك وله الحمد وهو على كل شئ قدير . 17_ وه له‌خوای په‌روه‌ردگار بپاڕێوه لهوكهسانهت حیساب بكات كه لێیان خۆشبووه و له‌دۆزه‌خ ڕزگاری كردوون . ئم په‌یامه بۆ كه‌س و كارت و خۆشه‌ویستانت بنێره .. خوای په‌روه‌ردگار من و ئێوه‌ش له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار بكات . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / 7 / 2021 |