فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ته‌رجه‌مه‌ی شیعرێكی ئیمامی شافیعی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) . ( سه‌باره‌ت به ژیانی دونیا و مردن ) . ته‌رجه‌مه‌ی شیعرێكی ئیمامی شافیعی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) . ( سه‌باره‌ت به ژیانی دونیا و مردن ) . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . ......................... دَعِ الأَيَّامَ تَفْعَل مَا تَشَاءُ واز له‌ڕۆژگار بێنه چی ده‌وێت با بیكات . وطب نفساً إذا حكمَ القضاءُ دڵخۆشبه به‌وه‌ی كه له چاره‌نوست نوسراوه . وَلا تَجْزَعْ لحادثة الليالي له‌ڕووداوه ناخۆشه‌كانی شه‌و – یان ڕۆژ - بێ ئارام و ناڕه‌حه‌ت مه‌به . فما لحوادثِ الدنيا بقاءُ ڕووداوه ناخۆشه‌كانی دونیا به به‌رده‌وامی نامێنن . وكنْ رجلاً على الأهوالِ جلداً ببه به‌كه‌سێكی خۆڕاگر و ئارام گر له‌كاتی ناخۆشیه‌كان . وشيمتكَ السماحة ُ والوفاءُ وه با خوو و ڕه‌وشتت لێ بورده‌یی و به‌ڵێن به‌جێ گه‌یاندن بێت . وإنْ كثرتْ عيوبكَ في البرايا وه ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕیت له‌ناو خه‌ڵكیدا زۆر بوو . وسَركَ أَنْ يَكُونَ لَها غِطَاءُ وه حه‌زت كرد ئه‌م كه‌م و كوڕیانه‌ت داپۆشراوبێت . تَسَتَّرْ بِالسَّخَاء فَكُلُّ عَيْب ئه‌وا به به‌سه‌خاوه‌ت و به‌خشنده‌یی دایبپۆشه ؛ چونكه هه‌موو كه‌م و كوڕیه‌ك . يغطيه كما قيلَ السَّخاءُ به‌خشنده‌یی دایده‌پۆشێت هه‌روه‌ك وتراوه . ولا تر للأعادي قط ذلا هه‌رگیز بۆ دوژمنه‌كانت خۆت به زه‌لیلی و بێ ئارامی ده‌رمه‌خه . فإن شماتة الأعدا بلاء چونكه به‌ڕاستی خۆشحاڵی دوژمنه‌كانت بۆت كاره‌ساته و شتێكی ناخۆشه . ولا ترجُ السماحة ََ من بخيلٍ وه هه‌رگیز ئومێدی به‌خشنده‌یی له‌كه‌سی ڕه‌زیل مه‌كه . فَما فِي النَّارِ لِلظْمآنِ مَاءُ چونكه هه‌رگیز ئاو له‌ناو ئاگردا بۆكه‌سی تێنوو ده‌ست ناكه‌وێت . وَرِزْقُكَ لَيْسَ يُنْقِصُهُ التَأَنِّي وه رزقی تۆ به هه‌وڵدانی له‌سه‌رخۆ كه‌م ناكات . وليسَ يزيدُ في الرزقِ العناءُ وه به‌زۆر هه‌وڵدانیش زیاد ناكات . وَلا حُزْنٌ يَدُومُ وَلا سُرورٌ خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی به به‌رده‌وامی دنامێنێت ؛ وه دڵ خۆشیش به‌هه‌مان شێوه . ولا بؤسٌ عليكَ ولا رخاءُ وه هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆ نابێت . إِذا ما كُنتَ ذا قَلبٍ قَنوعٍ ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی به‌قه‌ناعه‌ت و ڕازی بی . فَأَنتَ وَمالِكُ الدُنيا سَواءُ ئه‌وكات تۆ و خاوه‌نی موڵكی دونیا وه‌ك یه‌ك ده‌بن . وَمَنْ نَزَلَتْ بِسَاحَتِهِ الْمَنَايَا وه هه‌ركه‌سێك كاتی مردنی هات . فلا أرضٌ تقيهِ ولا سماءُ ئه‌وا نه زه‌وی له‌مردن ده‌یپارێزێت نه ئاسمان . وأرضُ الله واسعة ً ولكن زه‌وی خوای په‌روه‌ردگار فراوانه به‌ڵام . إذا نزلَ القضا ضاقَ الفضاءُ ئه‌گه‌ر كاتی مردن هات ئه‌وكات فراوانی ته‌نگ ده‌بێت و نامێنێت . دَعِ الأَيَّامَ تَغْدِرُ كُلَّ حِينٍ واز له ڕۆژگاربێنه چونكه هه‌موو كاتێك په‌یمان ده‌شكێنێت . فما يغني عن الموت الدواءُ هیچ ده‌رمانێك نیه له‌مردن بێ پێویستت بكات و مردن نه‌هێڵێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 30 / 5 / 2021 |